سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ژمارەیەک ئەفسەری تیمی لیکۆڵێنەوە لە كوشتنی خێزانە كوردەكە

ليست هناك تعليقات


سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ژمارەیەک ئەفسەری تیمی لیکۆڵێنەوە و دەستگیرکردنی تاوانباری تاوانی کوشتنی نامرۆڤانەی ئەندامانی خێزانە کوردەکەی بەغدا

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٠/٩/٢٠ لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە ژمارەیەك ئەفسەری تیمی لێکۆڵێنەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباری تاوانی نامرۆڤانەی کوشتنی سێ ئەندامانی خێزانە کوردەکەی شاری بەغدا کە ناسراوە بە " تاوانی مەنسوور".

لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار رۆڵی خێرایی هێزە ئەمنییەكان و هەماهەنگیكردنیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەرزنرخاند، بۆ بەدواداچونی تاوانەكە و دەستگیكردنی بكەری تاوانەكە، ھاوکات ئاماژەشیكرد بۆ ئەوەی ئەو تاوانە دڕندانەیە روویدا رای گشتی هەژاند، بۆیە پێویست بوو دادپەروەری بەدی بێت لەو كەیسەدا بۆ ئەوەی ببێتە پەندێك بۆ ھەموو ئەوانەی كە پەنا بۆ تاوانی لەو شێوەیە دەبەن

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆك بەرهەم جەختیكردەوە لەگرنگی رۆڵی ھێزە ئەمنییەكان لە سەپاندنی یاسا و دابینكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ گشت هاووڵاتیان، ھەروەھا دووپاتیشیكردەوە لە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دەزگاکانی ئاسایش و دادوەری لە هەڵماڵینی ھەموو ئەو کەسانەی كە تێوەگلاون لە تاوان و تاوانكاری هەر لە كوشتن و رفاندن و تاوانەكانی دیکە كە مەرام لێی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی كۆمەڵایەتی، سەرۆک کۆمار جەختیشیکردەوە لە هێنانەدی دادپەروەری دەرهەق بە تاوانباران داواكارییەكی بنەڕەتیە بۆ بونیادنانی دەوڵەتی هاووڵاتی و ئارامی.

لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم گوێی گرت بۆ تەواوی وردەكارییەكانی تیمی لیکۆڵێنەوە سەبارەت بەو تاوانە نامرۆڤانەیە و پرۆسەی دەستگیركردن و هێنانەدی دادپەروەری، تاوەکو تاوانبار سزای خۆی وەرگرێت، هەروەها سەرۆك كۆمار نامەی نوسراوی سوپاسگوزاری پێشكەش بە تیمەكە كرد بۆ ئەو هەوڵانەی لەو بارەیەوە داویانە.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif