ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی رایدەگەیێنێت، گۆیژە و سنەوبەرەکانی سلێمانی دەسووتێنرێت و کەس قسە ناکات، دەشڵێت "وابڕوات پارکی ئازادی و مەلیک مەحموود دەسووتێنرێت و کاربەدەستەکانیش ناتوانن نقەیەک بکەن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت بەشێک لە سنەوبەرەکانی رێگەی تاسڵوجە - سلێمانی دەسووتێن،
حاکم قادر حەمە جان، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، کە درەختەکان تەمەنیان زیاتر لە 60 ساڵە، "من لای خۆمەوە چاوەڕوان بووم لیژنەیەکی پسپۆڕ و بوێر لێی بکۆڵێتەوە و تاوانبارانی بە سزا بگەیێنرێت بەپێی یاسا، کەچی وەک رووداوێکی سادە و ساکار و بێ کاریگەری تێپەڕی".
دەقی نوسینەكەی حاكم قادر
شار ئەسوتێ
سەرەڕای مەینەتیەکانی نەدانی مووچە و نەبوونی خزمەتگوزاری و دۆخی داروخاوی ئابوری و نەخۆشی کۆڕۆنا کە بەرۆکی کوردستانی گرتووە لێرە لەم شارە ئەنجومەن و گروپ و رێکخراوو حزبەکان لێي بیدەنگن یان کەم دەنگن ئەوةتا چەند رۆژێ لەمەوبەر شاخی گۆیژە سوتێنرا کە درەختەکان تەمەنیان زیاتر لە ٦٠ سالە , من لای خۆمەوە چاوەڕوان بووم لێژنەیەکی پسپۆرو بوير لێ بکۆڵیتەوەو تاوانبارانی بة سزا بگەیەنرێت بةبيي ياسا , کەچی وەک رووداوێکی سادەو ساکار بێ گاریگەری تێپەڕی .
سەرجەم کاربەدەستانی شار , لە پارێزگارو قائیمقام و لیژنەکانیان , ئەنجوومەنی پارێزگاو ئەنجوومەنی شارەوانی کە وەک فەرمانبەری دێرین لە پاشکۆی بیرچوونەوەدان , نقەیان نەھات , کەسێک نەیوت ئەم شارە بۆ ئەسوتێ !؟
بەدوایدا سەرقەبران فرۆشرا پاش ئەویش سنەوبەرەکانی تاسلوجە سوتێنران , تا ئێستا ئیدانە نەکرا رەنگە مەرامی کردنی بە پڕۆژەیەک بۆ کۆمپانیای مشەخۆرەکان یان بۆ کەسانی کاسەلێس زۆر بەھێزتر بێت لەوەی خزمەتی ئەم شارە بکرێت .
وا بڕوات دڵنیام پارکی ئازادی و پارکی مەلیک مەحمود و پارکی شەھید سەلاحی موھەندیس و پارکی مەحمود مەلا عیزەت و پارکەکانی ھوانەش و ئەوانی تریش بە بەرچاوی ئەم کاربەدەسته بى ههلوست و بي دةنكانةوة بسوتێنرێ وە لەناو ببرێت ناتوانن نقەیەک بکەن .
من چاوەڕوانم لەم لایەنە کاربەدەستانە لە زووترین کاتدا مەلەفی ئەم گرێ کوێرانە بخةنة بەردەست دادگاو رابوەسترێنرێت ئەگەر نا دەبێت خەڵکی ئەم شارە ئەمانە بە نوێنەری خۆیان نەزانن و ھەرچی زووترە داواي ھەڵبژاردنه وه ى ئەنجومەنی شارەوانی و ئەنجومەنەکانی دیکە بکەن تا ئەوانەی دەچنە سەر کورسی بزانن ئەوان چاوی خەڵکن لەوێ نەک گیرفانی خۆیان ...
ئایه ئهزانن كفنی مردوو گیرفانی نیه !
حاكم قادر حمه جان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق