بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی تەندروستی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە کە دەتوانن 1-10-2020 دەست بە پرۆسەی خوێندن بکەنەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانیش چەند بڕیارێکی دەرکرد.

د. خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانیان ئاگادارکردووەتەوە کە دەتوانن لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە پرۆسەی خوێندن بکەنەوە.

ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بڕیارانەی داون:

- دەرگای باخچەی ساوایان و قوتابخانە و پەیمانگە حکومی و ئەھلییەکان بە داخراوی دەمێننەوە تاوەکو سەرەتای مانگی 10.

-خوێندن بە هەڵبژاردن دەبێت لەنێوان ئۆنلاین و ئامادە بوون لە پۆل. واتە ھەر قوتابیەک پێی خۆش بوو دەتوانێ لە پۆل ئامادە بێت و ھەر قوتابییەکیش ترسی ھەیە و پێی خۆش نییە دەتوانێ بە ئۆنلاین وانەکانی بخوێنێت. بۆ ھەردوو دۆخەکە دەبێ قوتابخانەکان ئامادەکارییان کردبێت.

- پۆلی 12ی ئامادەیی لە پۆل وانە دەخوێنن و 27-9-2020 دەستپێدەکات.

- زانکۆ و پەیمانگەکان خوێندنی ئاوێتە دەبێ، واتە ھەندێ لە وانەکان لە پۆل و ھەندێکی بە ئۆنلاین.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif