یەکەم گرێبەستی بارسێلۆنا دوای هاتنی کۆمان

ليست هناك تعليقات

جۆرجینیۆ ڤایناڵدۆم، بەتەواوی لە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا نزیکبووەتەوە و ئەو یاریزانە دەبێتە یەکەم گرێبەستی رۆناڵدۆ کۆمان، دوای وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەکە.

میدیای هۆڵەندا رایگەیاند، رێککەوتن لەگەڵ یاریزانەکە کراوە و ئەو یاریزانە روودەکاتەوە یانە کەتەلۆنییەکە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە هێڵی ناوەڕاست یاریی بکات، بەتایبەت دوای رۆیشتنی ئیڤان راکێتیچ و نزیکبوونەوەی ڤیدال لە بەجێهێشتنی یانەکە.

کۆمان کار لەسەر ویستی ئەو یاریزانە بۆ یارییکردن لە بارسا دەکات، لەکاتێکدا گرێبەستەکەی تەنیا ساڵێکی لەگەڵ لیڤەرپوول ماوە و نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، لەکاتێکدا یانەی لیڤەرپوول دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ تیاگۆ ئەلکانتارا، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی بایرن میونشن بکات.


جۆرجینیۆ ڤایناڵدۆم

بەپێی رۆژنامەی تێلیگرافی هۆڵەندی، بارسێلۆنا رێککەوتنی لەگەڵ ڤایناڵدۆم کردووە و یانەکە چاوەڕێی یانەی لیڤەرپوولە بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر رۆیشتنی یاریزانە هۆڵەندییەکە بدات، کە چاوەڕواندەکرێت چەند رۆژی داهاتوو ئەو وردەکارییانەی ماون تەواوبکرێن.

ڤایناڵدۆم یەکێک لەو یاریزانانەیە کە لەلایەن کۆمان خۆشەویستە و راهێنەرەکە بە تواناکانی سەرسامە، جگە لەوەش یاریزانەکە تایبەتمەندی زۆری هەیە و دەتوانێت لە چەند جێگەیەکی جیاوازی یاریگە یاریی بکات

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif