ڕاپۆرت، لە ڕۆژی جیهانی گەنجاندا

ليست هناك تعليقات


ئەمڕۆ 20مین ساڵیادی رۆژی جیهانیی گەنجانە، کە ساڵانە بە سەرپەرشتی رێکخراوی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 12ی ئابدا لە سەراسەری جیهان یادی دەکرێتەوە.

رۆژی جیهانیی لاوانی ئەمساڵ بە ناونیشانی بەشداری گەنجان لە چالاکییە جیهانییەکانە، بە ئامانجی بەشداری زیاتری گەنجان لە دەوڵەمەندکردنی کاری دامەزراوە نیشتمانیی و جیهانییەکان، هەروەها سوودوەرگرتن لە چالاکییەکانیان لە دامەزراوە سیاسییەکان و چۆنێتی بەهێزترکردنی پێگەیان.

جگە لەوە لە رۆژی جیهانیی لاواندا کار لەسەر بەرزکردنەوەی تواناکانی گەنجان و رەخساندنی هەلی خوێندن و هەلی ژیان بە یەکسانی بۆ هەموو گەنجێکە لە جیهان.

1.8 ملیار کەس لە دانیشتووانی جیهان بە گەنج پۆلێنکراون، بەڵام ئەوە تەنیا دیوە ئەرێنییەکەیە، چونکە راپۆرتەکان بە رەشبینی باس لە دەرفەتەکان و کوالێتی ژیانی گەنجان لەسەر ئاستی جیهان دەکەن.

بەگوێرەی راپۆرتی ئای ئێڵ ئۆ، رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە 64 ملیۆن گەنجی بێکار هەن، 145 ملیۆن گەنج هەن کە لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. بەڵام رۆژی جیهانیی لاوانی ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆناوە جیاوازە لە ساڵانی رابردوو، ئەوەی کە ئێستا لەپێشینەی جیهانە، دابینکردنی پرۆسەیەکی خوێندنە بۆ گەنجان دوور لە ریسکی تووشبوون بە کۆرۆنا.

ساندرا شیردس، سیناتۆری ئەڵمانیا بۆ کاروباری زانستیی گەنجان دەڵێت:" چەند کارێكی لەپێشینەمان هەن کە هەموویان قورسن. بابەتی پاراستنی تەندروستی گەنجان کە زۆر گرنگە و هاوکات زۆر مەبەستمانە خوێندن بەشێوەیەکی یەکسان بۆ هەموو گەنج و منداڵێک دابینبکەین".

نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی 2030 وەک دوا وادە داناوە بۆ گەیشتن بە جیهانێک کە تێیدا گەنجان بە یەکسانی دەرفەرتی خوێندن و کار لەلایەن دامەزراوە گشتی و حکومییەکان بۆ بڕەخسێنرێن، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر متمانەکردن بەو دامەزراوانە لە جیهاندا کەمترە.

لە 12ی ئابی 1999 ئەم رۆژە وەک رۆژی گەنجان لە جیهاندا دەستنیشانکراوەو ساڵانە لە سەرانسەری جیهان بە چەندین چالاکی جۆراو جۆر یادی دەکرێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif