لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان لە 12 شارۆچكەدا بەرپرسی رێکخستنەکانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) دەستیان لەکار کێشایەوە.
سەرۆکایەتی رێکخستنەکانی ئاکپارتی لە ئامەد، رۆژی سێشەممە 11ی ئابی 2020 دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی رێکخستنەکانی شارۆچەکانی، رەزان، بیسمیل، چنار، پیران، ئەرخەنی، هێنە، هەزرۆ، پایاس، پاسوور، لجێ، فارقین، یەنیشەهیری راگەیاند.
دەستلەکارکێشانەوەی ئەو بەرپرسانەی ئاکپارتی لە پارێزگای ئامەد لەسەر داواکاری ئەنجوومەنی ناوەندی ئاکپارتی بووە کە ماوەیەک پێش ئێستا لە شوێنی بەرپرسی رێکخستنەکانی ئاکپارتی لە شارۆچكەکانی سوور، گێل، شانکوش بەرپرسی نوێی دەستنیشان کردن.
لە راگەیێنراوەکەی سەرۆکایەتی رێکخستنەکانی ئاکپارتی ئامەد هاتووە: "بەهۆی نزیکبوونەوەی وادەی بەستنی کۆنگرەی رێکخستنی شارۆچكەکان و بۆ کردنەوەی رێگا لەبەردەم سەرۆکایەتی شارۆچکەکان و رێکخستنەکانمان تا بەشێوەیەکی باشتر کار بکەن، سوپاسی سەرۆکی رێکخستنەکانی شارۆچکەکانی رەزان، بیسمیل، چنار، پیران، ئەرخەنی، هێنە، هەزرۆ، پایاس، پاسوور، لجێ، فارقین، یەنیشەهیر دەکەین کە بەرپرسانە رەفتاریان کردووە و تا ئەم کاتە خزمەتیان کردووە".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق