زمان قوتدان چیە؟

ليست هناك تعليقات

لە ڕاستیدا شتێک نیە بە ناوی قوتدانی زمان،بەڵکوو بەھۆی گرژبوون و خڕبوونەوەی ماسولکەکانی زمان کە لەشێوەی گەشکەی زماندا دەردەکەوێت و ئەو کاتە زمان دەبێتە تەنێکی گەورە لە دەمدا و دەبێتە ھۆی داخستنی ڕێڕەوی ھەناسەدان بۆ کەسەکە و لە چەند خولەکێکی کەمدا ئەگەر پێی نەزانرێت کەسەکە گیان لەدەست دەدات.

ئەم حاڵەتە حاڵەتی کت و پڕە و نابێت بیر لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بکرێتەوە، بەڵکو دەبێت لە ھەمان شوێندا چارەبکرێت.

ھۆکارەکانی قوتدانەوەی زمان

١-جیاوای لە ڕێژەی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم لە خوێندا بەھەر نەخۆشیەک بێت.

٢-بەرکەوتنی لەناکاوی کەلەی سەر و لەرینەوەی مێشک.

٣- دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن لە ناکاو ،زۆربەی کات بەھۆی ماندووبوونی لەڕادەبەدەر دەبێت بۆ نمونە ڕاکردنێکی لەناکاو ،وەک ئەوەی لە یاریزانەکاندا ڕوودەدات.

٤-تێکچونی کۆئەندامی سوڕی خوێن کە زۆربەی کات بەھۆی ناڕێکی لە لێدانی دڵ ڕوودەدات.

چۆن بزانین کەسێک لە نزیکمانەوە زمانی قوتداوەتەوە ؟

١-لەناکاو ھێزێکی دەرەکی بەر سەری کەسەکە دەکەوێت و ئەویش بە ھەڵپە دەکەوەێتە گیانەڵا و دەست بۆ ملی دەبات.

٢-دوای ماندووبونێکی شەکەتکەر کەسەکە دەکەوێتە سەر زەوی و شین ھەڵدەگەڕێت.

٣-لەناکاو یەکێک دەست بەگیانەڵا دەکات لە تاو گیانی ھەڵبەز و دابەز دەکات و دەکەوێتە سەر زەوی..

٤-کەسەکە دەست بۆ سک و گەرووی دەبات و دەنگی دەرنایا و شین ھەڵدەگەڕێت.

چۆن چارەسەری بکەین؟؟!!

ڕاستەوخۆ بە ھەموو تواناتەوە بە ھەردوو دەستت ملی کەسەکە بەرەو دواوە دەچەمێنیتەوە دەستێکت لەسەر ناوچەوانی کەسەکەیە و دەستەکەی ترت لە ژێر چەناگەی کەسەکە دەبێت وەک لە وێنەکە نیشانم داوە

د. شاخەوان حسێن






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif