د.فلاح مستەفا سدیق
-
ئەمرۆ لەهەرێمی کوردستان دەیان کادری حیزبی وحکومەتی بەهۆی نا شارەزاییان لەیاسا ودەستور هەرچی بێتە دەمیان دەیلێن بەبێ ئەوەی تۆزقالێك بیر بکەنەوە لەوەی ئەوەی دەیلێن لەسەریان دەکەوێت یان رۆژگارێك دێت لەسەر ئەو ووتانە لێپرسینەوەیان لەگەل دەکرێت.
من بەهەموو ئەو بەڕێزانە دەلێم کەدێنە سەر شاشەکان وباسی یاسایی بوون ونا یاسایی بوونی هەر بابەتێك دەکەن بەتایبەت ڕێكخستنەوەی موچە لەگەڵ بەغداد و چونەوەی موچە بۆسەر بەغداد، بۆ ئەوەی هاولاتیان برواتان بێ بکەن ناوی برگە وناوی ئەو یاسایە بهێنە کەپشتی پێ دەبەستیت بەپێچەوانەوە ئەو قسانەی دەیکەیت هەر وەك بڵقی ژێر ئاو وایە. چونكە بابەتی موچەو چونەوەی موچە بۆسەر ناوەند تەواو یاساییە و قسە هەڵناگرێت
لەبنەما دەستورییەکان بنەمای پلەبەندی بنەما یاساییەکان هەیە (مبدأ تدرج القواعد القانونية) ولەچوارچێوەی ئەو بنەمایە نابێت رێنماییەك دەربچێت پێچەوانەی یاسا بێت وناکرێت یاسایەك دەربچێت پێچەوانەی دەستور بێت.
ئەوەی لەهەرێمی کوردستان وحکومەتەکەی دەکرێت رێك بەپێچەوانەی ئەو بنەمایە کار دەکرێت، ودەیان رێنمایی وبریاری ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە ودەردەچێت پێچەوانەی یاساکانە، هەروەها دەیان یاسا لەپەرلەمان دەرچووە ودەردەچێت پێچەوانەی دەستورە، بەهۆی نا شارەزایی ئەوانەی لەچوار دەوری ئەو وەزیر وگزیر وپەرلەمانتارانەوەن، و لەئەنجامدا دەیانی كەسی نەشارەزا بەرهەم دەهێنرێن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق