كچە پێشكەشكارێكی دیار، توشی كۆرۆنا بوو

ليست هناك تعليقات


یەكێك لە میدیاكارەكانی دامەزراوەی میدیایی زار، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

نیان، ناوی ئەو پێشكەشكارەیە كە لە ماوەیەكی زۆر كوردتدا توانی بچێتە نێو دڵی زۆرێك لە هاوڵاتیان و لە ڕێگەی بەرنامەكەیەوە(گەشتی نیان)  توانی بینەرێكی زۆر لەدەوری بەرنامەكەی و كەناڵی زار كۆبكاتەوە، لە ئێستادا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوە و خۆی كەرەنتین كردوە، ئەگەرچی ئەم ڤایرۆسە كوشندەیە بەڵام نیان ورەبەرزانە لە ڕووبەڕووبوونەوەیدا وەستاوە.

نیان، سەرەتای كردنەوەی كەناڵی زاری كردە دەرفەتێك بۆ هێنانەدی خەونی بوونە پێشكەشكاری و دەستپێكی كاری میدیایی، خۆشبەختانە بەڕێوبەرانی كەناڵی زار وەك دەرفەتێك بۆ خاوەن پێداویستی تایبەتەكان دەرگایان لەبەردەم نیاندا كردەوە و بوە یەكێك لە پێشكەشكارە دیار و ڕۆح سوكەكانی شاشە



دامەزراوەی زار، یەكێكە لە كەناڵە تلفزیۆنیەكان كە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا سەركەوتوانە توانی ببێتە كەناڵێكی خاوەن بینەری تایبەت بە خۆیی






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif