بەڕێوبەرێك لە قەزای شارەزوور، بەم جۆرە سەركەوتنی ڕاگەیاند

ليست هناك تعليقات


بەڕێوبەری ئامادەی شەهید دانای كوڕان: خەونی ئێمە لەو ستافە دڵسۆزەو مامۆستایانی ئامادەیی شەهید دانا ئەوەبوە کە قەزای شارەزویش بێ بەش نەبێت لەو یەکەمانەی ساڵانە لەپارێزگاو و شاروشارۆچکەکانی هەرێم تۆمار دەکرێت

ئازاد حاجی ئەحمد، بەڕێوبەری ئامادەیی شەهید دانای كوڕان لە قەزاشارەزوور، بەبۆنەی سەركەوتنی خوێندنی ساڵی ڕابردوو و بەدەست هێنانی پلەیەكی باش و بوونی قوتابیەكیان لە ڕیزبەندی دووەمی دەرچوانی قوتابیانی پۆلی ١٢وە، سوپاسی مامۆستایان و قوتابیان و دایكان و باوكانیان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی كرد

كە ئەمە دەقی سوپاسنامەكەیە

بەڕێزان لەبەڕیوبەرێتی پەروەردەی شارەزوور .
خوێندکارانی خۆشەویست و کەس کارە ماندوو سەربەرزەکەیان..
مامۆستایانی سنورەکە بەگشتی و ئامادەیی شەهید دانا بەتایبەت.

سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان.

هاکاوت لە ئەم ساڵی خوێندنی پڕقەیراناویی و دڵەڕاوکیەی خوێندکارو کەس وکاریان لەلایەک و مامۆستایان لەلایەکی ترەوە. ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتیەکانی دوانزەیەمی ئامادەیی ڕاگەیەنرا.

بۆ ئەمساڵی خوێندنیش ئامادەییەکەمان( ئامادەیی شەهید دانا) ی کوڕان بەکۆنمرە ی (٦۹٨) دووەم لە ئاستی هەریم و یەکەم و دووەم لەئاستی پەروەردەی شارەزوور خوێندکارانمان تۆماریان کرد. لێرەوە جێگای خۆیەتی پیرۆزبایی لەخوێندکارە سەرکەوتوەکانی سنورەکە بەگشتی و خوێندکارە سەرکەوتوەکان و دایک و باوکی خوێندکارانی ئامادەییەکەمان بکەین لەپای هەوڵ و ماندووبونیان و ڕەحساندنی گەشی ئارام بۆ خوێندکارانیان.دەستخۆشیت لە بەڕیوبەریتی پەروەردەی شارەزووریش بکەین کە هەمووکات پاڵپشت و،هاوکاری پروسەی پەروەردەی وفیرکردنن لەسنورەکەدا..ڕێزو خۆشەویستیش بۆ سەرجەم مامۆستایانی سنورەکەو مامۆستایانی ئامادەیی شەهید دانای کۆڕان بنێرین کە هەر گیز درێغی ناکەن و ماندووبون و خزمەت لە کوێی بێت ئەوان لەوێن .

بەڕێزان خەونی ئێمە لەو ستافە دڵسۆزەو مامۆستایانی ئامادەیی شەهید دانا ئەوەبوە کە قەزای شارەزویش بێ بەش نەبێت لەو یەکەمانەی ساڵانە لەپارێزگاو و شاروشارۆچکەکانی هەرێم تۆمار دەکرێت . کەپشت بەخواو هەموو لایەک ناوی شارەزوورمان خستە ناو پێشبڕکێی و خواس و باسەکانی ڕاگەیاندن...

دووبارە پیرۆزە لە خویندکارە سەرکەوتوەکان بەختێکی باش بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لە خولی یەکەمدا بەخت یاوریان نەبو

بەڵین دەدەین بۆ ساڵی داهاتوو بەپلانێکی جیاوازو تۆکمەو بە وزەو توانایەکی باشتر بینەمەیدان تا ناوی قەزای شارەزوور لەبواری پەروەردەدا و فێرکردندا بەزیندووی بهێڵینەوە.

تەندروست باشی بۆ گشت لایەک.

ئازاد حاجی ئەحمەد 
بەڕێوبەری ئامادەیی شەهید دانا






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif