دەنگۆی چوونیان بۆ قەندیل ڕەد دەكەنەوە

ليست هناك تعليقات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هیچ کۆبوونەوەیەکان لەگەڵ پەکەکە نەکردووە و هیچ شاندێکی ئەمریکی سەردانی قەندیلی نەکردووە.

مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "دەنگۆی کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمریکا و پەکەکە لە قەندیل راست نییە و کۆبوونەوەی لەوجۆرە بەڕێوەنەچووە."

هاوکات، ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرچاوەیەک لە سوپای ئەمریکا پێی وتوون، کە هیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجام نەدراوە و ئەوەی باس دەکرێت چیرۆکێکی نادروستە."

لە چەند رۆژی رابردوودا، شاندێکی بیانی سەردانی قەندیلی کرد، دواتر سەرچاوەیەکی نزیک لە پەکەکە رایگەیاند، ئەو شاندە ئەمریکی بووە و داوایان لە پەکەکە کردووە دەستوەردان لە کانتۆنەکانی رۆژئاوادا نەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەکەی سەردانی ئەو شاندە بیانییە بۆ قەندیل بە فەرمی بڵاونەکراوەتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif