یۆڤانتۆس لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى بۆ چامپیۆنز لیگ ڕاگەیاند

ليست هناك تعليقات



یۆڤانتۆس لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى بۆ چامپیۆنز لیگ ڕاگەیاند، کە هەینى پاڵەوانێتییەکە دەستپێدەکاتەوە.

یانەى یۆڤانتۆسى پاڵەوانى خولى ئیتاڵیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە لە سایتى فەرمى خۆى لە ئینتەرنێت بڵاویکردووەتەوە ئاماژەى بەوە کردووە، ڕۆژى هەینى ٢١ى مانگ لە یاریگاى ئەلیانز ستادیۆمى تایبەت بەخۆى، ڕووبەڕووى یانەى ئۆڵیمپیک لیۆنى فەڕەنسى دەبێتەوە، لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى ١٦ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپادا.

لە یارى چووندا، کە پێش بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و وەستانى یارییەکان ئەنجامدرا، لیۆن لە یاریگاى خۆیدا بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر براوەبوو.

یۆڤانتۆس لە ڕاگەیەندراوەکەدا لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى بۆ ئەو یارییە و تەواوى خولەکە بڵاوکردووەتەوە، کە لە ٢٢ یاریزان پێکهاتووە.

سامى خزێرەى ئەڵمانى بەهۆى پێکانەوە لە پێکهاتەى خانمە پیرەکە دوورخراوەتەوە و میریح دامیراڵی تورکیش بانگهێشتکراوەتەوە.








ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif