ئەەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاری یەکگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکاری کراوە بۆ دروستکردنی بزوتنەوەیەکی سیاسی نوێ لە هەرێمی کوردستان، پێکهاتەی بزوتنەوەکە کەسانی ئەکادیمی و چالاکانی سیاسی و ژمارەیەک کەسایەتین کە پێشتر لە نێو هێزە سیاسیەکانی کوردستان بوون و جوگرافیای بزوتنەوە سیاسیەکەش لە زاخۆوە تا گەرمیان دەبێت، چەند کاساسیەتییەکی سیاسی دیاریش پشتیوانییان دەکەن.
ئەبوبەکر هەڵەدنی لە دیمانەیەکی تایبەتی شار پرێسدا ئەوەی پشتڕاستکردەوە، کە جموجوڵ و هەوڵی جدی هەیەو ئامادەکاری کراوە بۆ دروستکردنی هێزێکی سیاسی نوێ کە ئەو بە "بزوتنەوەی سیاسی" ناوی برد.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان خۆ ڕێکخستن و جموجولی جددی هەیە بۆ سەرپێخستن و دروستکردنی بزوتنەوە سیاسیەکەو جوگرافیای بزوتنەوەکەش هەموو هەرێمی کوردستان دەبێت و کەسانی ئەکادیمی و چالاکانی سیاسی و ژمارەە یەک کەسایەتی سیاسی دەبن، که پێشتر لە هێزەکانی تردا کاریان کردوەوە، ئێستا لە دۆخی ناوخۆیی حزبەکانیان و هەرێم بە گشتی ناڕازین و چەند سیاسییەکی دیاری کوردستانیش پشتیوانی بزوتنەوەکە دەکەن.
هەڵەدنی جەختی لەوەش کردەوە، ئەگەر ئەو بزوتنەوەیە خۆی ڕێکبخات دەتوانێت بۆ هەڵبژاردەنەکانی داهاتویی عێراق و هەرێم بەشداریی بکات و ببێتە جێی سەرنجی هاولاتیان.
ئەو لێدوانەی هەڵەدنی دوای ئەوە دێت لە ئێستادا باس لەوە دەکرێت کە چەند گروپ و کەسایەتییەک سەرقاڵی خۆ ریکخستنن بۆ ئامادەکارین بۆ هەڵیژاردنەکانی داهاتوو، كه بڕیاره مانگی حوزهیرانی ساڵی داهاتوو بهڕێوهبچێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق