ڕێككەوتن و كۆبوونەوەی داهاتوو لە سەرۆكایەتی هەرێمە

ليست هناك تعليقات



کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە دووکان کۆتاییهات و راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوەو رایانگەیاند، لەسەر شەش خاڵ رێککەوتوون و کۆبوونەوەی داهاتووشیان لە ئاستی مەکتەبی سیاسیدا، لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەبێت.

لە خاڵی یەکەمی راگەیێندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، کە هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی نێوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی، كه‌ له‌ 4ی ئاداری 2019 واژۆكراوه‌ له‌ هه‌موو روویەكه‌وه به‌گشتی‌ و به‌تایبه‌تی له‌ بابه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت.

لە خاڵی دووەمدای راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کە هه‌ردوولا كۆك بوون له‌ پشتیوانیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ حوكمڕانی له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان، "بۆ ئه‌مه‌ش به‌ په‌سه‌ند زانرا رێككه‌وتنی ئیداری نێوان هه‌ردوولا جێبه‌جێبكرێت و هه‌روه‌ها له‌ هه‌ر شوێنێك گرفتێك بێته‌ پێش به‌ ته‌فاهوم و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا به‌ ره‌چاوكردنی لایه‌نه به‌شداره‌كانی دیكه‌ له‌ حكومه‌ت‌ چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێتته‌وه‌ و هه‌روه‌ها شۆڕكردنه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كان له‌ ئاینده‌دا".

یەکێتی و پارتی هەروەها رێککەوتوون لەسەر راگرتن و نەهێشتنی شەڕی راگەیاندن. هەروەها کۆک بوون له‌ په‌له‌كردن بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵەکانی نێو رێککەوتنی سیاسیی هەردوولا.

سه‌باره‌ت به‌ یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، بەپێی راگەیێندراوەکە ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی به‌ هاوبه‌شی و به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ تیمی هه‌ردوولا له‌ حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بابه‌ته‌كه تاوتوێدەکەن و‌ پێشنیاز دەدەنە هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی.

بەپێی خاڵی کۆتایی راگەیێندراوەکەش، بڕیاردراوە كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی و پارتی له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامبدرێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif