گەلی كورد لە نێوان پەیمانی سیڤەر و ئێستادا..

ليست هناك تعليقات

بێرون عمر فتاح
-
گەلی كورد لە سیڤەرەوە ستەم و زوڵم و چەوساندنەوە دەژمێرێت ، لە لایەن زلهێزان و داگیركەران و سەردەستەكانەوە، بەڵام خەباتی بەردەوام و هەوراز و نشێوو كەوتنو هەستانەوە و نوشست و سەركەوتن و قوربانی زۆر و زەوەند، گەشتۆتە قۆناغی ئێستا ، ئێستای ئازادی و خاوەن حكومەت و كیان وخاوەن هێز و ئابوری ،دەبێت لە ئێستای دوای سەد ساڵ تێپەڕبوون بەسەر پەیمانی سیڤەردا چی بكرێت ، دەكرێت ئەزموون لە ستەم و زوڵم و غەدری مێژوویی ئەو سەد ساڵە وەربگیرێت، كە (كوردیان وەك تاوانبار خستە بەردەم جەلاد )،ئەوە كاری دوژمنان و بەرژەوەندپەرستان بوو بەڵام كورد خۆی دەبێت (تەبیبی برینی خۆی بێت )،دەبا ماڵی كورد پتە و یەكگرتوو پارێزراو بێت ستەم و نادادی و برسێتی نەمێنێت، خۆشەویستی بۆ خاك و نیشتمان بەهێزبكرێت ، سیاسەت و دیبلۆماسیەت بخرێتە خزمەت بەرژەوەندی باڵای گەلی كوردستان ، هێز و ئابوری بخرێتە خزمەت ئارامی و ئاوەدانی كوردستان ، دڵسۆزانە گوێ لە دەنگی پڕئازاری چین و توێژەكانی گەل بگیرێت ، .تكایە لە یادی سەد ساڵەی پەیمانی سیڤەری مێژوویی كەوەك قوربانیەكانی تر كرایە قوربانی بەرژەوەنپەرستەكان و داگیركەران ، با یەكگرتوو یەكهەڵوێست بین با خزمەتگوزار و خزمەتكاری گەل و نیشتمان بین



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif