ئافرەتێكی ڕەشپێستی بۆ جێگریخۆی دیاریكرد

ليست هناك تعليقات


جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا کامالا هاریس بۆ جێگرایەتی خۆی دەستنیشان دەکات، کە یەکەمین ئافرەتی رەشپێستە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکرێت.

جۆ بایدن رایگەیاندووە، "شەرەفێکی گەورەیە" کە هاریسی وەکو جێگری خۆی دەستنیشانکردووە و هاریس بە "جەنگاوەرێکی چاونەترس" ناودەبات.

بڕیارە رۆژی 3ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەبچێت کە دیارترین و بەهێزترین بەربژێرەکان بۆ بەدەستهێنانی پۆستەکە جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ-ن.


کامالا رەخنەگرێکی تووندی دۆناڵد ترەمپە، کاتێک ترەمپ لە رۆژئاڤای کوردستان کشایەوە لە توویتێکدا نووسیبوی "دۆناڵد ترەمپ لە سووریا کوردی فرۆشت". لە 2010 بووە بە داواکاری گشتیی کالیفۆڕنیا، لە 2014 هەمان پۆستی وەرگرتووەتەوە.

وەکو سیناتۆر کاری لەسەر ئەم بابەتانە کردووە:
- چاکسازیی سیستەمی تەندروستی
- رێکارەکانی هاوڵاتینامە بۆ کۆچبەران
- قەدەخەکردنی هەڵگرتنی چەک
- چاکسازیی سیستەمی باج

کامالا هاریس ساڵی 1964 لە کالیفۆڕنیا لەدایکبووە و تەمەنی 55 ساڵە، پارێزەرە و لە ساڵی 2017وە سیناتۆرە، ئەندامی پارتی دیموکراتی ئەمریکایە، دووەم ئافرەتی ئەفریقی ئەمریکی و یەکەم ئافرەتی باشووری ئاسیایە کە لە سیناتی ئەمریکا خزمەتی کردووە.

هاریس لە ساڵی 2014 لەگەڵ دۆگلاس ئێمهۆف کە ئەویش پارێزەرە، ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە و خاوەنی هیچ منداڵێک نین.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif