حکومەتی هەرێم: پەکەکە و تورکیا شەڕ ببەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان

ليست هناك تعليقات



وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشی ئەمڕۆی سوپای تورکیا بۆ سەر سیدەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند "پێویستە پەکەکە و توركیا شەڕ و ململانێکانی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق و چیتر خەڵكی ئێمە نەكەنە قوربانیی ئەو ململانێیە".

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا وردەکاریی کاتی ئەنجامدانی هێرشەکە بڵاوکراوەتەوە، کە كاژێر 2:45 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئاب لە ناوچەی برادۆست بووە، كاتێك هێزەكانی پاسەوانی سنووری سەر بە حكومەتی عێراق خەریکی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە بوون کە لە خاڵە سنووریەکان دروستبووە بە مەبەستی دوورخستنەوەی هەڕەشەی شەڕ لە دانیشتووانی ناوچەكە، لەلایەن فڕۆكەیەكی لەشكری توركیاوە ئۆتۆمبێلێكی هێزەكەی پاسەوانی سنوور کراوەتە ئامانج.

راگەیێندراوەکە ئاماژەی بە شەهیدبوونی دوو ئەفسەری هێزەكە داوە بە ناوەكانی (عەمید محەممەد رەشید سلێمان، فەرماندەی لیوای دووی پاسەوانیی سنوور) و(عەقید زوبێر حالی تاجەددین، فەرماندەی فەوجی سێی لیوای دووی پاسەوانیی سنوور). هەروەها برینداربوونی (عەقید حیسامەدین عەبدولڕەحمان حەسەن).

وەزارەتی ناوخۆ لەو راگەیێندراوەدا نووسیویشیەتی "دووپاتی دەكەینەوە كە پێویستە پەکەکە و توركیا شەڕ و ململانێکانی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق و چیتر خەڵكی ئێمە نەكەنە قوربانیی ئەو ململانێیە". هەروەها دەشڵێت "خەڵكی خۆمان دڵنیادەكەینەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەكو هەمیشە هەموو توانا و هەوڵەكانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ دوورخستنەوەی ئەم ململانێیە لە هەرێمی كوردستان".

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئاب پەیامنێری رووداو رایگەیاند، ژمارەیەک فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراقی لە برادۆست چوونەتە لای پەکەکە بۆ هەماهەنگیکردن و وەستانی شەڕ، لەوکاتەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی کردوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif