میدیا کار و یاری تۆپی پێ

ليست هناك تعليقات

فارس نەورۆڵی
-
لەجیھانی سەرمایەداری دا ھەموشت بۆقازانجە، بۆ نمونە کایەی میدیا ومیدیاکار وکایەی وەرزش یاری زانی تۆپی پێ، ڕاستە ھەردوکایەکە ئەخلاقی خۆی وزەوق و خولیای خۆی ھەیە بەڵام ئێستا تەنھا تەماشاکاران یان بینەران زیاتر وەک زەوق وخولیا سەیری ئەودوکایەیەدەکەن لەبەرامبەر ئەم زەوقو خولیایەی ھاوڵاتی دا لەسەرئاستی کردار و کارەکتەروناوەندەکانی ھەردوکایەکە،ئەوخولیاو زەوقە جەماوەرەکانیان دێنن و وەبەرھێنانی تێدا دەکەن بۆقازانج، بۆیە ھەرچۆن یانە گەورەکانی جیھان کڕین وفرۆشتن بەئەستێرەکانی تۆپی پێ دەکەن، لەھەمان کاتدا کەناڵە کانی میدیاش بەپێی سەرمایەکەیان ئەستێرەکانی میدیا دەکڕن، ئەمەش بۆ دنیای سەرمایەداری لەئەمڕۆدا ئاساییە یان ئاسای بوەتەووە چونکە لەقازانجەوە دەڕوانێتە ژیان نەک لەبەھاکانەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif