وەك ناڕەزاییەك، بەغدا سەردانی شاندێکی باڵای تورکیای هەڵوەشاندەوە

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەک ناڕەزایەتییەک دژی بۆردومانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی سوپای عێراق و شەهیدکردنی چەند سەرباز و فەرماندەیەکی کورد، سەردانی وەزیری بەرگری تورکیای بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

لە راگەیەندراوێک، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراق دەکات کە بووە هۆی شەهید بوونی دوو فەرماندە و سەربازێک.

لە راگەیەندراوەکە، عێراق تورکیا بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەزاندنی سنوور و رێزنەگرتن لە دراوسێکەی تۆمەتبار دەکات. داواش دەکات تورکیا سوپاکەی لەناو خاکی عێراق بکشێنێتەوە.

دووپاتیشی دەکاتەوە، عێراق رێگا نادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربێت و ببێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان.

لە ئاکامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە ناوچەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی پاسه‌وانی سنوور، عه‌مید زوبێر حالی و محەمەد رەشید، فه‌رمانده‌ی لیوای 2ی پاسەوانی سنوور و سەربازێک شەهید بوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق