دەرگای قوتابخانەكان دەكرێنەوە

ليست هناك تعليقات


لە هەرێمی مێکڵنبێرگ فۆربۆمردنی ئەڵمانیا 152 هەزار قوتابی گەڕانەوە باڵەخانەی قوتابخانەکانیان بۆ ئەوەی هاوشێوەی ساڵانی پێش ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست بە پرۆسەی خوێندن بکەنەوە. 

دوای ئەوەی بۆ چەند مانگێک لە خوێندن دابڕان و لە رێگەی ئۆنلاینەوە ساڵی 2019-2020ـی خوێندنیان بەڕێکرد. ئێستا قوتابییەکان لە 563 قوتابخانەی ئەو هەرێمەی ئەڵمانیا دەتوانن بچنەوە پۆلەکانیان. 

کارین فاکلام، مامۆستایە و دەڵێت، "یەکەم رۆژی قوتابخانە هەرگیز رۆژێکی ئاسایی نییە. هەمیشە کەمێک گوشار هەیە، دوای ئەوەش دۆخی کۆرۆنا وایکردووە پێوەری نوێ پەیڕەو بکەین. قوتابخانەکە بۆ چەند گرووپێک دابەشکراوە بۆ ئەوەی تاوەکو بکرێت لە بەریەککەوتن دووربکەوینەوە".

خوێندنی ئەمساڵ بۆ قوتابییان وەک ساڵانی پێشوو ئاسایی نابێت، چونکە دەبێت رێگە لە بەریەککەوتن بگیرێت، دەبێت دەمامک بپۆشن، هەندێک جۆری یاریکردنی کاتی پشووەکان کە جاران قوتابییان پێی راهاتبوون، ئەمساڵ زۆر سنووردار دەبن.

کای سێرڤینسکی، هاووڵاتییەکی ئەڵمانییە و دەڵێت، "ئێستا کۆمەڵگە دابەشبووە. هەندێک رەخنە و کەمێک گومان لەبارەی پەتای کۆرۆناوە هەن. خەڵک هەیە بەرامبەر دۆخەکە زۆر نیگەرانە، لەنێو دایکوباوکاندا هەمان ئەم نیگەرانییانە هەن، بەڵام ئەمە ئاساییە".

بەرپرسانی ناوچەکە دەڵین، سەرەڕای ترس و نیگەرانییەکان، بەڵام ئەوان هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ هەر ئەگەرێک کردووە؛ هەرکاتێکیش قوتابییەک یان مامۆستایەک تووشی کۆرۆنا ببێت، ئەوان گرووپی نزیک لەو کەسە بۆ ماوەیەک کەرەنتین دەکەن بەبێ ئەوەی پرۆسەی خوێندن بوەستێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif