وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 348 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 14 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە؛ هاوکات 114 تووشبووش چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیێندراوی ژمارە 160ی وەزارەتی تەندروستی، سێ هەزار و 170 پشکنینی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 348 کەسیان پۆزەتیڤ بووە.
تووشبووەکانیش بەپێی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دابەشبوون:
هەولێر: 244 تووشبوو
سلێمانی: 44 تووشبوو [19 کەس لە سلێمانی، 25 کەس لە گەرمیان]
دهۆک: 60 تووشبوو
ئەو 14 تووشبووەش کە لە 24 کاژێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە، بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە:
سلێمانی: 8 کەس [6 کەس لە سلێمانی، 2 کەس لە گەرمیان]
هەولێر: 5 کەس
دهۆک: 1 کەس
ئەو کەسانەشی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە ژمارەیان 114 کەسە، بەمشێوەیە:
هەولێر: 82 کەس
ئیدارەی گەرمیان: 27 کەس
دهۆک: 5 کەس
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 211 هەزار و 114 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون، ئەنجامی پشکنینی 14 هەزار و 816 کەس پۆزەتیڤ بووە، کە نۆ هەزار و 413 کەسیان چاکبوونەتەوە و 574 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق