ئەم وڵاتە پەنابەران دەردەكات

ليست هناك تعليقات


سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بەڕووی کۆچبەری نایاسایی تەقییەوە و رایگەیاند، چیدی لێیان قبووڵ ناکەن و دەستدەکەن بە رادەستکردنەوەیان بە وڵاتەکانی خۆیان.

جۆسێپی کۆنتێ، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لێدوانێکی تووندیدا، ئاماژەی بەوەشکرد، چیدی چاوپۆشی لە قاچاخچییەکان ناکەن "بەڕوویان دەوەستینەوە، چیدی رێگە بەو تاوانکارانە نادەین مامەڵە بە گیانی خەڵکی بکەن".

قسەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دوای ئەوە هاتن، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەیان کۆچبەری نایاسایی لە ئەفریقاوە چوونەتە ئیتاڵیا و ژمارەیەکیشیان لە سەنتەرەکانی دەستبەسەرکردن رایانکردووە.

هەر کۆچبەرێک یاسایی بێت یا نایاسایی، کە پێدەنێتە ئیتاڵیا، دەبێت بۆ ماوەی دوو هەفتە کەرەنتین بکرێت، بەڵام خۆدزینەوەی کۆچبەران لە خۆکەرەنتینکردن ئیتاڵیای توڕەکردووە.

بەشێکی دیکەی ئەو تووڕەبوونەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بەهۆی ئەوەوەیە، تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئیتاڵیا زۆر کەمی کردووە، رۆژانە 200 بۆ 300 کەس تۆماردەکرێن، تووشبووەکانیش زۆربەیان بیانییەکانن، "یان کرێکاری بیانین یا کۆچبەر". بەشێکیشیان خۆیان لە کەرەنتین و جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان دەدزنەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی گۆڤاری تایمز کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بڵاوکرایەوە، لە ئیتاڵیا 600 هەزار کۆچبەری نایاسایی هەن، نزیکەی 6 ملیۆن و 200 هەزار کەسیش لە وڵاتەکە باکگراوەندی کۆچبەرییان هەیە، واتە لە وڵاتانی دیکەوە هاتوون کە دەکاتە 10%ـی ژمارەی دانیشتووانی ئیتاڵیا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif