ترەمپ بۆ ئەردۆغان: نیگەرانم لە گرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان

ليست هناك تعليقات

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێشھاتەکانی رۆژهەڵاتی دەریای سپییان تاوتوێکرد. کۆشکی سپی رایگەیاندووە، ترەمپ بە ئەردۆغانی گوتووە لە گرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان نیگەرانە.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە راگەیێندراوێكی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، لەپاڵ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، تاوتوێی پرسی رۆژھەڵاتی دەریای سپی و پێشهاتەکانی ناوچەکە کراوە".

سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەو لایەنەی بووەتە ھۆی دروستکردنی نائارامی لە رۆژھەڵاتی دەریای سپی، تورکیا نییە.

بەپێی راگەیێندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان جەختیشی لەوە کردووەتەوە، بە ھاویشتنی ھەنگاوی بەرجەستە ئەوەیان سەلماندووە کە لایەنگری کەمکردنەوەی گرژی و دیالۆگە لە رۆژھەڵاتی دەریای سپی.

بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە لەلایەن کۆشکی سپی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ترەمپ بڵاوکردووەتەوە، ترمپ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە ئەردۆغانی گوتووە، نیگەرانە لە هەڵکشانی بارگرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی و داوای دیالۆگی نێوان لایەنەکانی کردووە.

تورکیا رۆژی دووشەممە 10ی ئابی 2020 رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ دەرهێنانی نەوت و گازی سرووشتی لە دەریای سپیی ناوەڕاست کەشتی "ئۆروچ رەئیس" و دوو کەشتیی دیکەی یارمەتیدەری ناردووەتە باکووری دەریای سپی ناوەڕاست.

بڕیاربوو "ئۆروچ رەئیس" تاوەکو 23ی ئاب لە گەڕان بەردەوام بێت، بەڵام رۆژی یەکشەممە 23ی ئابی 2020 تورکیا وادەی مانەوەی کەشتی "ئۆروچ رەئیس" و دوو کەشتییەکەی دیکە بە ناوەکانی "ئاتامان" و "جەنگیزخان"ی چوار رۆژ درێژکردەوە و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 27ی ئاب لەو ناوچەیەدا کاری خۆیان دەکەن.

گرژییەکانی نێوان تورکیا لەگەڵ یۆنان و قوبرس بەهۆی چالاکییەکانی ئەنقەرەوە بۆ دۆزینەوەی نەوت و گاز لە دەریای ناوەڕاست لە چەند مانگی رابردوودا زیادیانکردووە. لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا تورکیا رایگەیاند، کارەکانی هەڵکەندن لە دەریای ناوەڕاست هەڵدەپەسێرێت، بەڵام دوای رێککەوتنێکی نێوان یۆنان و میسر بۆ دیاریکردنی سنووری ئاویی نێوانیان، ئەنقەرە رایگەیاند، بۆ دۆزینەوەی نەوت و گاز لە دەریای ناوەڕاستدا درێژە بە چالاکییەکانی دەدات. 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif