زەنگى توڕەیی و ئەزموونی خۆپیشاندانەکان

ليست هناك تعليقات

هیوا عبداللە
-
هەڵبەتە ڕوونە کەخۆپیشاندان وناڕەزایی دووکاردانەوەی سروشتی مرۆڤن ودەکرێت وەک زەنگێک کە بەگوێی کەربەدەستان و دەسەڵاتداراندابدرێت تا ئاگاداربن لەژیان وگوزەرانی هاوڵاتیان، ئەگەر ئاوڕێک بدەینەوە لەسەردەمی ڕوخانی (محمد ڕەزاشا)ی ئێران لەساڵی ١٩٧٩ کەلەسەرتاوەبەخۆپیشاندان دەستی پێ کردبەڵام هەتا تینی گەرمایی خۆپیشاندان کۆشکی سەعدئابادی نەلەرزاندو تارانی پایتەخت بەتەواوی هەڵنەسا (محمد ڕەزاشا)بەهیوانەبوو بڕوات! کاتێك نەعرەتەی جەماوەر ڕووبەڕووی سوپابوونەوە توانیان دەست بەسەرهەموودام ودەزگاکاندا بگرن و کۆتایی بەدەسەڵاتی شا بهێنن وشاناچاربوو وڵات جێ بهێڵێت و بۆدواجار لە غە ریبی سە رینایە وە . 
لە ساڵی ۲٠٠۳ دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس تا هێزە کانی ئە مریکاو هاوپە یمانان نە هاتنە پایتە خت (سەدام حسین)یان ناچارنەکرد بەڕاکردن کە لە ناو بغداد دە سوڕایەوە ئاسان نەبوو، بە ڵام کاتێك کار لە کار ترازا کۆشکی کۆماری عێراق بە ودەردە چوو هه موومان بینیمان و تا ئێستاش عێراق نائارامە ڕە نگە چە ندین ساڵی تریشی بوێت سە قامگیر و ئارام بێت.....  
لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دوای دروست بوونی شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی لەدوای ٢٠١١ەوەلە زۆربە ی ئەووڵاتانەو شارە کان و شەقامەکان خۆپیشاندان ڕێک خرا بوو هیچ گۆڕانکارییە ك ڕووی نەدەدا، بە ڵام کاتێك ئاگری ڕق و توڕەیی هاوڵاتیان ڕووی لە پایتە ختەکان دە کرد هیچ هێزێك نەیدەتوانی ڕووبەڕووی جەماوەربێتەوە، دواجار بوو بە و بە هاری عە رە بیەی کە چە ندین پاشاو سە رۆك و دە ستە ڵاتی ڕاماڵی و لە ناو برد....
ئە م چەند مانگە ی پێشوی عێراق نموونە یە کی جوان بوون ئە گە ر بمانەوێت سودی لێ وەربگرین ،لەزووربەی شاروشەقامەکانی عێراق خۆ پیشاندان ڕویداوەو کوژراو بریندار هەبوەو دام و دە زگاحکومیەکان زیانیان بەرکەوت زۆر شت ڕوویدا بە ڵام چونکە تەوژمی خۆپیشاندانەکان نەگەیشتبوە قوڵایی پایتە خت ڕووداوەکان کاریگەریان کەم تربوو.....
بەڵام کاتێك خۆپیشان لە بغدادی پایتەخت بەشێوەیەکی ڕێکخراووبەهێز دەستی پێ کرد شە پۆلی ڕق لە شارە کانی ترەوە ڕووی لە بغداد کرد هیچ بەر بەسێك یان دیوارێکی کۆنکرێتی بە ری بە تووڕەیی و نەعرەتەی شۆڕشی برسیە کان نە گرت، تا وای لێهات لە ماوە یە کی کەمدا سێ جار سە رۆك وەزیران گۆڕانی بەسەردابێت..... 
لەسوریا زیاتر لە ۱۱ ساڵە شە ڕو کوشتن و ماڵ وێرانی برسیەتی و مە ینە تی بە ردەوامە 
لەبەرئەوەی کە دیمە شق سە لامە تە و( بشار اسد) حوکم دە کات وڵاتەکە وچوارچێوەکەی هەرماوە..... 
ئەم نموونانە بەسن بۆ تێگەیشتن لەئاستی تووڕەیی جەماوەر، ئێستاش دە بینین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تادێت خە ڵکی کوردستان زیاتر تووڕەو نائومێد دەبن لە م دە ستە ڵاتە،خەڵک بەدەم بانگەشەی دروشمەکانی خۆپیشاندانەوە دێن بەمەرجێک بەحیزبی نەکرێت ودەستکەوتەکانی نەچنەگیرفان وبەرژەوەندی هیچ پارتێکەوەو نەبنەدەست کەوتی سیاسی بۆئەوپارتەو بەری ڕەنجی خۆپیشاندەران نەچننەوە.... 
هیچ نە بێت ئەوەی هاتوەتە سەر شە قام ئە وە مان پێ دە ڵێت نیگە رانی لە لوتکە دایە. 
بۆیە پێویستە دە سە ڵات لە وەتێبگات ئە م ئاگری توڕەیی خەڵکە خە رمانی بێباکی ئە وان دەسوتێنێت و پروشکی گە رمی خۆپیشاندانە کان دە گوازرێتە وە بۆکۆشکەکانیان جائە مڕۆبێت یان سبەی ،ئە م ئاگری توڕەییە ڕۆژێك وە ك ڤایرۆسی کۆرۆنا دەیانگرێتەوەو هیچ شاروشەقامێک سەلامەت نابێت بەپایتەختیشەوە....

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق