ئەگوێرۆ لەبارەی چارەنووسی مێسییەوە گومان دروستدەکات

ليست هناك تعليقات


سێرجیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بە ئەنجامدانی کارێک، بەڵگەیەکی دیکە بۆ رۆیشتنی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی دەخاتەڕوو.

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە دەیەوێت ریزەکانی یانەکەیان جێبهێڵێت و زۆر لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لیۆ دەیەوێت بچێتە ریزەکانی مانچێستەر سیتی.
مێسی و ئەگوێرۆ

رۆژنامەکانی بەریتانیا ئاشکرایانکرد کە ئەگوێرۆ گومانی زیاتری لەبارەی چارەنووسی مێسی دروستکردووە، کاتێک ناوی خۆی لە ئینیستاگرام لە kunaguero10ـیەوە گۆڕی بۆ kunaguero واتا ژمارە 10ـی لەگەڵ ناوی لابردووە، کە هەندێک پێیانوایە ئەمە ئاماژەیەکی روونە لە ئەگوێرۆیەوە بۆ ئەوەی کە چیدی ئەو لە مانچێستەر سیتی درێسی ژمارە 10 لەبەرناکات و درێسەکەی دەداتە مێسی، کە هەمیشە لیۆ لەگەڵ بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئەرجەنتیندا درێسی ژمارە 10 لەبەردەکات.

ئەگوێرۆ هاوڕێیەکی نزیکی مێسیە، بۆیە بەم کارەی یاریزانەکەی مانچێستەر سیتی گومانەکان زیاتربوونە، چونکە ئەو هەمیشە لە نزیکەوە ئاگاداری هەموو هەواڵەکانی مێسییە.

زۆربەی سەرچاوەکان دەڵێن "مانچێستەر سیتی نزیکترین یانەیە بۆ ئەوەی مێسی بچێتە ریزەکانی، لەبەر کۆمەڵێک هۆکار، کە یەکێکیان پێپ گواردیۆلای راهێنەرە و هۆکارێکیش خودی ئەگوێرۆیە، کە هاوڕێیەکی زۆر نزیکی مێسییە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif