ریال مەدرید دوو یاری دۆستانە ئەنجام دەدات

ليست هناك تعليقات


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پلانی داناوە بۆ ئەوەی دوو یاری دۆستانە ئەنجام بدات، وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی 2020 - 2021ـی خولی ئیسپانی.

لوس بلانکۆس ئەمساڵ وەک پێنج وەرزی رابردوو نەیتوانی بچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئامادەکاریکردن بۆ وەرزی نوێ و بەشداریکردن لە جامی نێودەوڵەتی دۆستانە، ئەویش بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمی کات، کە وەرزی ئەمساڵی درەنگ کۆتاییهات.

وەرزی نوێی لالیگا لە 12ـی مانگی نۆ دەستپێدەکات و ئەمڕۆ تیروپشکی یارییەکانی خولەکە رادەکێشرێت.

هازارد و بێنزیما

بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی شاهانە، ئەو یانەیە لەوانەیە دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەریەک لە یانەکانی لێگانیس و خیتافی بکات، بەر لەوەی دەست بە یارییەکانی لالیگا بکات.

ئەو سەرچاوانە دەڵێن "ریال مەدرید هێشتا لەگەڵ بەرپرسانی لێگانیس و خیتافی نەگەیشتووەتە رێککەوتن، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە ئەو دوو یارییە رێکدەخرێن".

هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە، ریال مەدرید یارییەکی دۆستانەش لەگەڵ تیپی ریال مەدرید کاستیا دەکات، بەڵام هێشتا رێککەوتنی کۆتایی لەسەر ئەو یارییەش نەکراوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif