مانەوەی کەشتی "ئۆرووچ رەئیس"ـی تورکیا، کە بۆ دۆزینەوەی نەوت و گاز لە دەریای سپی ناوەڕاستە، چوار رۆژ درێژکرایەوە و تاوەکو 27ی ئاب لەو ناوچەیەدا درێژە بە کارەکانی دەدات، کە گەڕانە بەدوای نەوت و گازدا.
تورکیا رۆژی دووشەممە 10ی ئابی 2020 رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ دەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی لە دەریای سپی ناوەڕاست کەشتی "ئۆروچ رەئیس" و دوو کەشتیی دیکەی یارمەتیدەری ناردووەتە باکووری دەریای سپی ناوەڕاست.
بڕیاربوو "ئۆروچ رەئیس" تاوەکو 23ی ئاب لە گەڕان بەردەوام بێت، بەڵام رۆژی یەکشەممە 23ی ئابی 2020 تورکیا وادەی مانەوەی کەشتی "ئۆروچ رەئیس" و دوو کەشتییەکەی دیکە بە ناوەکانی "ئاتامان" و "جەنگیزخان" چوار رۆژ درێژکردەوە و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 27ی ئاب لەو ناوچەیەدا کاری خۆی دەکات.
گرژییەکانی نێوان تورکیا لەگەڵ یۆنان و قوبرس بەهۆی چالاکییەکانی ئەنقەرەوە بۆ دۆزینەوەی نەوت و گاز لە دەریای ناوەڕاست لە چەند مانگی رابردوودا زیادیانکردووە. لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا تورکیا رایگەیاند، کارەکانی هەڵکەندن لە دەریای ناوەڕاست هەڵدەپەسێرێت، بەڵام دوای رێککەوتنێکی نێوان یۆنان و میسر بۆ دیاریکردنی سنووری ئاویی نێوانیان، ئەنقەرە رایگەیاند، بۆ دۆزینەوەی نەوت و گاز لە دەریای ناوەڕاستدا درێژە بە چالاکییەکانی دەدات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق