بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی کۆدەبێتەوە

ليست هناك تعليقات

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانین و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی کۆدەبنەوە.

جەمال حەوێز، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 24ی ئاب، فراکسیۆنەکەیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە مەکتەبی سیاسیی لە سلێمانی کۆدەبنەوە و تاوتوێی کارەکانی فراکسیۆنی یەکێتی و چەند پرسێکی دیکە دەکەن.

هەفتەی رابردوو، 24 پەرلەمانتار واژۆیان بۆ بانگهێشتکردنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی کرد بۆ پرساندن، لەنێویاندا چەند پەرلەمانتارێکی یەکێتیش هەن، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەو پرسە تاوتوێ دەکرێت.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی، بەهۆی ئەوەی گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات کردووە، بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا ناکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق