بەپێی ڕاپرسیەك بایدن لە ترامپی دەباتەوە

ليست هناك تعليقات

نزیکەی 70 رۆژ ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کە بڕیارە لە 3ی مانگی 11 بکرێت. لە ئێستاوە ناوەندەکانی تایبەت بە راپرسییەکان بە چڕی دەستیانکردووە بە پێوانەکردنی ئاستی بەهێزیی دوو رکابەری پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە ئەوانیش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای دانیشتووی کۆشکی سپی و جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکانە بۆ پۆستەکە.

لەدوایین راپرسیدا کە لەلایەن ئاژانسی سی بی نیوز-ەوە کراوە، دەرکەوتووە بە تێکڕا بایدن بە 10 خاڵ پێش ترەمپ کەوتووە. لە راپرسییەکەدا بایدن لە 52٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە لە بەرامبەردا ترەمپ 42٪ی دەستەبەرکردووە. راپرسییەکە قۆناخ بە قۆناخ کراوەو ئەنجامەکەشی بەگوێرەی هەر قۆناخێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

ئەنجامی ئەو راپرسییەی کە لە 23ی ئەم مانگە کراوە دەرکەتووە بایدن لە 52٪ی بەدەستهێناوە و ترەمپ لە 42٪.، واتە 10 خاڵ جیاوازی لەنێوانیاندا هەبووە.

ئەنجامی راپرسییەکەی 21ی هەمان مانگ جیاوازی نێوانیان کەمتر بوو، بایدن 46٪، ترەمپ لە 38٪. جیاوازییەکە لێرە 8 خاڵە.
راپرسییەکەی 19ی ئابیش جیاوازی نێوان هەردوولا بۆ 4 خاڵ دابەزاند، بایدن لە 48٪ و ترەمپ لە 44٪. رۆژان ئەبووبەکر لەم گرافیکەدا لەسەر ئاستی ویلایەتەکان نوێترین راپرسییەکان رووندەکاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif