ژنێك له شاری ئه‌ركنساسی ویلایه‌تی كانساس، دایكی 11 منداڵه، به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه ئاره‌زووی منداڵی زیاتر ده‌كات.
وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێك سكی به منداڵێك هه‌بووه له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا ته‌نیا 3 ساڵ نه‌بێت.
"بریتنی چێرچ" (31 ساڵ) به "میركوری نیوز"ی راگه‌یاندووه، حه‌زی له خێزانێكی فراوان و گه‌وره‌یه و هه‌میشه‌ش باسی ئه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ (كریس چێرچ) مێرده ته‌مه‌ن (28 ساڵ)ـه‌كه‌ی به‌رده‌وام كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین منداڵیان هه‌بێت.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م سه‌ركێشییه‌ی بریتنی بۆ ساڵی 2004 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ته‌مه‌نی 16 ساڵ بووه كه یه‌كه‌م منداڵی بووه و ناوی ناوه كریزمان كه ئێستا ته‌مه‌نی 15 ساڵه و له یه‌كه‌م مێردی، به‌ڵام دوای پێنج رۆژ له‌دوای له‌دایكبوونی كریزمان، هاوسه‌رێتی دووه‌می كردووه.
وێڕای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی وایه له ئه‌مه‌ریكا 4 منداڵ ئه‌وپه‌ڕێتی هه‌ربۆیه له‌دوای له‌دایكبوونی منداڵی دووه‌م و مێرده نوێیه‌كه‌یدا ئه‌و باوه‌ڕه‌یان هه‌بووه كه 4 منداڵ به‌سه.
ئه‌وانیش جۆردان (14 ساڵ)، كالب (13 ساڵ)، جیس (12 ساڵ)، دواهه‌میشیان كادنس (11 ساڵ) به‌رله‌وه‌ی له ساڵی 2010 له‌یه‌ك جیابنه‌وه له‌دایكبووه.
به‌پێی "میركۆری نیوز"، ئه‌م خانمه له‌شاری ئه‌ركنساس ژیاوه كه شێوه‌ی ژیان له‌م شاره به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو زۆر دژواره، به‌ڵام ئه‌م سكی پڕبووه به منداڵی شه‌شه‌م له ساڵی 2012 و ناوی ناوه جیسالین كه ته‌مه‌نی (8 ساڵ).
بریتنی ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا هه‌ستمكرد به شه‌رم كه دووگیان بووم به منداڵی شه‌شه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌میشه حه‌زمكردووه كه منداڵه‌كانم له‌و باوكه بێت كه له‌گه‌ڵی ئه‌ژیم".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاتێك جیسالین له‌دایكبووه هه‌ستم به شه‌رمكردووه، به‌ڵام منداڵێكی دڵپاك و جوان ده‌رچووه. بریتنی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه، دواتر ساڵی 2014 هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ كریس (ئه‌م مێرده نوێیه)ی كردووه. دوای ماوه‌یه‌كی كورت وه‌ك ژنێكی چالاك ساڵی 2015، منداڵی حه‌وته‌می بووه ناوی ناوه سیلاس و ته‌مه‌نی 5 ساڵه. ساڵێك دواتر كریستۆڤه‌ری بووه كه ئێستا ته‌مه‌نی 3 ساڵه و دواجاریش 3 منداڵی پێكه‌وه بووه له مانگی ته‌مموزی 2019 كه ئه‌وانیشی ناو ناوه (ئۆلیڤه‌ر، ئه‌شر، هابیل).
بریتنی وێڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆری بووه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "هه‌ست به نائارامی ناكه‌م، به‌ڵكو هه‌ستێكی سروشتیم هه‌یه". بۆ خۆشبه‌ختی په‌روه‌رده‌كردنێكی بێوێنه‌ی بۆ منداڵه‌كانی هه‌یه و هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌میاندا نییه. به‌پێی ئه‌و خه‌رجییه‌ی كه هه‌یانه، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك 300 دۆلاریان ده‌وێت بۆ میوه. هه‌فتانه پێنج كارتۆن سیریل و 66 قوتوو شیر و 600 دایبیان ده‌وێت. ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌مانه كاریگه‌ری ماددیان هه‌بێت ئه‌وا شتێكی تر هیلاكی كردووه، هه‌فتانه 12 بۆكسی گه‌وره جل ده‌كاته جلشۆره‌وه له كاتێكدا كریسی مێردی دوو رۆژ شۆفێری قوتابخانه‌یه‌كه به ئۆتۆمبێله (مینی- پاسه) 15 نه‌فه‌رییه‌كه‌ی.
كریس ئێستا له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا شوێنی 12 كه‌سی هه‌یه بۆ خێزانه‌كه‌ی به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاد بكه‌ن كێشه‌ی بۆ دروستده‌بێت. به‌ڵام بریتنی نیازی خراپه، ده‌ڵێت: "پلانم هه‌یه كه چوار منداڵی دیكه بێنمه دنیاوه. ئه‌و به وره‌وه ده‌ڵێت: "پێموایه زیاتر له 15 منداڵمان ده‌بێت"، به‌ڵام دووپاتیكرده‌وه كه نایه‌وێت جارێكی تر جیابێته‌وه و مێردێكی تر بكاته‌وه.
ده‌شڵێت: "حه‌زم له به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵیش هه‌یه و وامانداناوه سه‌ره‌تا دوو سه‌گ و پشیله‌یه‌ك به‌خێو بكه‌ین".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق