ئەردۆغان: تورکیا گەورەترین کێڵگەی گازی سرووشتیی دۆزییەوە

ليست هناك تعليقات

سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکدا لەبارەی چالاکیی گەڕانی کەشتییەکانی وڵاتەکەیدا بەدوای سەرچاوەی سرووشتیدا رایگەیاند، توانیویانە لە دەریای رەشدا گەورەترین کێڵگەی گازی سرووشتی بدۆزنەوە.

سه‌رۆككۆماری توركیا سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند، موژده‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ر راده‌گه‌یێنێت و ئه‌مڕۆش له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ كۆشكی دۆڵمه‌ باخچه‌سه‌رای له‌ ئیسته‌نبووڵ رایگه‌یاند، له‌ ده‌ریای ره‌ش 320 ملیار مه‌تر سێجا گازی سرووشتییان دۆزیوه‌ته‌وه‌. 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ مژده‌یه‌كی مێژوویی ده‌به‌خشم كه‌ له‌ مێژووی وڵاته‌كه‌ماندا دەبێتە مایەی وەرچەرخان و هه‌نگاوی گرنگی به‌ره‌وپێشوه‌چوونی توركیایە".

سەرۆککۆماری تورکیا لەو بارەیەوە گوتی، "خودای گه‌وره‌ ده‌رگایه‌كی گەورەی بۆ كردینه‌وه‌ كه‌ له‌ بیری كه‌سدا نه‌بووه". 

ئه‌ردۆغان ئاماژەی بەوە دا، "ساڵانێكی زۆر بۆ گەڕان به‌دوای گاز و نه‌وتدا پشتمان به‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌به‌ست و سه‌دان ملیۆن دۆلارمان خه‌رجكرد و هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه‌. ته‌نیا راپۆرتێكی چه‌ند لاپه‌ڕه‌ییان به ‌ئێمه‌ ده‌دا ‌بەبێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكی هه‌بێت. ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وابه‌سه‌ته‌بوونمان به ‌ده‌ره‌وه‌ رزگاربین، ده‌ستمانكرد به‌ دروستكردنی كه‌شتییه‌كانی خۆماڵیی خۆمان بۆ كاری گه‌ڕان و هه‌ڵكه‌ندن. توانیمان سێ كه‌شتیی گه‌ڕان و دوو كه‌شتیی هه‌ڵكه‌ندن دروستبكه‌ین به ‌ناوه‌كانی فاتیح، قانوونی، یاوز، باربارۆس خه‌یره‌ددین پاشا و ئۆروچ ره‌ئیس كه‌ 100% خۆماڵین". 

توركیا رۆژی 20ی ته‌ممووز كه‌شتیی فاتیحی نارده‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی وڵاتەکەی له‌ گۆڕه‌پانی ساكاریا له‌ ده‌ریای ره‌ش. تیمەکانیان له‌ ناوچه‌ی تونا 1 ده‌ستیان به ‌كاری گه‌ڕان به‌دوای وزەدا‌ كرد. 

ئەردۆغان باسی لەوە کرد، به‌ گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی وزه‌ له‌ هه‌مان شوێن هه‌یه‌ و فه‌رمانی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی وزه‌ به‌رده‌وامبن و گوتیشی، "به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی زانایانمان، ئه‌وه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌ ته‌نیا به‌شێكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی وزه‌ و زیاتریش هه‌یه"‌. 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه‌، توركیا چه‌ندین ساڵه‌ به‌ده‌ست هاورده‌كردنی نه‌وت و گاز له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و كڕینی گازی سرووشتی یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ییه‌كانی كورتهێنانی بودجه‌ی ساڵانه‌یان و گوتیشی، ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ له‌ ساڵی 2023 وزەی خۆیان‌ هەبێت. 

له‌باره‌ی چالاكییه‌كانیانەوە له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "دڵنیا بن هه‌مان موژده‌تان له‌ ده‌ریای سپی پێده‌دەین. ئێستا كه‌شتیی ئۆروچ ره‌ئیس له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌ كاره‌كانی بەردەوامە. كه‌شتیی قانوونی له‌ژێر نۆژه‌نكردنه‌وه‌دایه‌ و پێش كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت و ئه‌ویش ره‌وانه‌ی ده‌ریای سپی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی نوێ پەلە بكه‌ین".

سەرۆکی تورکیا باسی له‌وه‌ش كرد، گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی وزهدا‌ ته‌نیا له‌ناو ده‌ریاكان نابێت، به‌ڵكو لەسەر زەوییش ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كانی توركیا كاری جیددی ده‌كات و گوتی،‌ چیدیکە بۆ په‌یداكردنی وزه ناچنه‌ ژێر سێبه‌ری هیچ وڵاتێك‌. 

سه‌رۆككۆماری توركیا له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی یۆنان و یه‌كێتیی ئه‌وروپا لەسەر چالاكییه‌كانی وڵاتەکەی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی گوتی، یۆنان و هه‌موو وڵاتان ده‌زانن توركیا مافی خۆیه‌تی له‌ سنووره‌ ده‌ریاییه‌كانیدا چالاكیی خۆی هەبێت. یه‌كێتیی ئه‌وروپا هانی یۆنانی ده‌دا بۆ دژایه‌تیكردنی تورکیا. ئه‌وان سیاسه‌تی دووڕوویی جێبەجێ دەکەن و هیچ شتێكی دیكه‌یان پێ ناكرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif