ئەم یاریزانانە لە دەرەوەی پلانی کۆمانن

ليست هناك تعليقات


رۆناڵد کۆمان، راهێنەری نوێی یانەی بارسێلۆنا، دوو رۆژ دوای وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەکە، ئێستا سەرقاڵی داڕشتنی پلانی داهاتووی یانەکەیە و بەشێکی ئەو یاریزانانەی دیاریکردووە کە لە پلانەکانی ئەودا نابن.

سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان بڵاویانکردەوە، کۆمان نایەوێت پشت بە لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆرۆگوایی ببەستێت و ئەو یاریزانە لە دەرەوەی پلانەکانیدایە بۆ وەرزی داهاتوو، یاریزانێکیشی بۆ جێگرتنەوەی دیاریکردەوە.

ناوی ئەو یاریزانە لە میدیادا بڵاوکراوەتەوە کە کۆمان دەیەوێت بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوە دەیەوێت بباتە ریزەکانی، یاریزانەکەش مێمفێس دیپای، هێرشبەری هۆڵەندی و یانەی لیۆنی فەرەنسییە، کە هێرشبەرێکی بەتوانا و گۆڵکارە و کۆمان پێی سەرسامە.

کۆمان لەکاتێکدا لە هەڵبژاردەی هۆڵەندا هەلی بەو یاریزانە دایەوە، کە لە مانچێستەر یونایتد شکستیهێنابوو و لەگەڵ پرتەقاڵییەکان ئاستی خۆی گەڕاندەوە.

گرێبەستی دێپای لەگەڵ لیۆن لە هاوینی داهاتوودا کۆتاییدێت، ئەمەش ئەرکی بارسا بۆ گواستنەوەی یاریزانە ئاسان دەکات.

ئەوەی زیاتر بارسا بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە هاندەدات، ئەوەیە کە دێپای دەتوانێت لە باڵی چەپ و هێرشبەری چەقیش یاریی بکات.

جگە لە سوارێز، راهێنەرە هۆڵەندییەکە دەیەوێت دەستبەرداری هەریەکە لە ئیڤان راکێتیچ و ساموێل ئومتیتیش ببێت، بۆ جێگرتنەوەی ئەوانیش دەرفەت بە گەنجان بدات لە یانەکەدا دەربکەون.

ئەوەی تایبەتە بە جیرارد پیکێ، بەپێی نوێترین پێشهات، ئەو یاریزانە بۆ وەرزی داهاتوو لە بارسا دەمێنێتەوە، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ مێسی، کۆمان لەگەڵ ئەو یاریزانە و سێرجی رۆبێرۆ و سێرخیۆ بوسکێتس کۆدەبێتەوە، بۆ قسەکردن لەبارەی داهاتووی ئەوان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif