بەشێک لە دەسەڵاتەکانی دەدات بە خوشکەکەی

ليست هناك تعليقات


هەواڵگریی کۆریای باشور رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکانیان، خوشکی سەرۆکی کۆریای باکور دەبێتە کەسی دووەم لە دەسەڵاتدا و دەبێتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆریای باکور و ئەمریکا.


ئاژانسی هەواڵگریی کۆریای باشور ڕایگەیاند، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور بەشێک لەدەسەڵاتەکانی رادەستی یاریدەدەرەکانی کردووە، لە نێویاندا کیم یو جۆنگی خوشکی بچوکی. ڕاشیگەیاند،"یو جۆنگ سەرپەرشتی کاروباری نێودەوڵەتی دەکات."

ئاژانسەکە باسی لەوەشکرد، کیم جۆنگ ئون لە چوارچێوەی کۆبونەوەیەکی داخراودا لە بەردەم ئەنجومەنی نیشتیمانی وڵاتدا بڕیارەکەی دەرکردووە.

بەپێی بڕیارەکە یو جۆنگی خوشکی کیم جۆنگ ئون دەبێتە جێگری یەکەمی سکرتێری پارتی کرێکارانی کۆریای باکور کە لە سییەکانی تەمەنیدایە.

باسی لەوەشکردوە، یو جۆنگ لە ساڵی ٢٠١٩ لە لوتکەی دیداری نێوان کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئەندامی شاندی دانوستانکاربووە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەخۆشکەوتنی سەرۆکی کۆریای باکور، میدیاکانی جیهان بە گرنگییەوە باسیان لەوە دەکرد کە لە حاڵەتی گیانلەدەستدانیدا، دەبێت کێ جێگای بگرێتەوە. لەوبارەیەوە، تیشکیان دەخستە سەر کیم یو جۆنگ، خوشکی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی ئێستای وڵاتەکە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif