ئەم خۆراکانە زیان بە مێشک دەگەیەنن

ليست هناك تعليقات


مێشک گرنگترین ئەندامی لەشە، ڕاستە چەند ئەندامێکی گرنگی تر هەن کە مرۆڤ بێ ئەوان ناتوانێت بژی، بەڵام مێشك کۆنتڕۆڵی هەموو ئەوانی لەدەستدایە.

نەک هەموو کات تەنها هۆکارە بۆ لێدانی دڵ و هەناسە وەرگرتنی سییەکان، بەڵکو هەڵگر و خەزێنەی هەموو ئەو شتانەیە کە مرۆڤی لێ پێکهاتووە، هەموو بیرکردنەوەکانت، هەستەکانت، ئەو یادەوەرییانەی لە مێشکەوە دێن یاخود لەوێدا دەژین.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "organicwelcome" ئاماژەی بە چەند خۆراکێک کردووە، کە دەتوانن زیان بە تەندروستیی مێشک بگەیەنن، لەوانە:

- چەورییە دەستکاریکراوەکان

هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە هەموو چەورییەکان زیانبەخش نین، بەڵام جۆرێکی تایبەت کە پێیان دەوترێت چەوری گۆڕاو، زیان بە مێشك دەگەیەنن، ئەم چەورییانە بە سروشتی لە بەرهەمی ئاژەڵاندا هەن، وەک گۆشت و شیرەمەنییەکان. بەڵام ئەمانە ڕاستەوخۆ زیانیان نییە، بەڵکو بە گۆڕینیان بۆ چەوریی دەستکرد لە کارگەکاندا و بەکارهێنانی لە هەموو خۆراکە ئامادەکراو و لەقوتونراوەکاندا، پێیشیان دەوترێت چەورییە هایدرۆجین کراوەکان.

لە خواردنەکانی وەک ڕۆنی ئامادەکراوی ئاژەڵ، کەرەی چەوری ئاژەڵ، خواردنە کوڵاوە ئامادەکراوەکان، چپس و بسکیتەکان، ژەمە بەستوو و لەقوتونراوەکان، ئەو خواردنەوانەی کرێمیان تێدایە. بە گشتی هۆکارن بۆ لەبیرچوونەوە، ئەلزەهایمەر، لاوازیی بیرکردنەوە، هۆکاری نەخۆشییە جەستەییەکان و جۆری دووی شەکرە و بەرزەپەستانی خوێن و بەرزیی کۆلیسترۆڵن.

- خواردنەوە شیرینکراوەکان بە شەکر

وەکو خواردنەوە گازییەکان بە گشتی، خواردنەوە وەرزشییەکان، خواردنەوە وزەبەخشەکان، تەنانەت شەربەتی میوەکان، کە ئامادە دەکرێن.

- کاربۆهیدراتە پاڵاوتەکراوەکان

کاربۆهیدراتە پاڵاوتەکراوەکان ئەو بەرهەمانەن کە لە گەنمەوە دروستدەکرێن، لەوانەیە تامێکی شیرینیان نەبێت، بەڵام زۆر بە خێرایی لە لەشدا دەگۆڕێن بۆ شەکر، لەبەرئەوەی لە پرۆسەی پاڵاوتەکردنیاندا هەموو ڕیشاڵ و ماددە خۆراکییە گرنگەکانی گەنمەکە لادەبرێت، ئەم ماددانە بڕێكی زۆر شەکر دەخەنە خوێنەوە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.

- خۆراکە ئامادەکراو و پێچراوەکان (فاست فوودەکان)

ئەم خۆراکانە هەموو سەرچاوە گرنگەکانی خۆراکەکە لەناودەبەن و دەیگۆڕن بۆ شەکر، چەوری و خوێ. ئەم خواردنانە بوون بە جێگرەوەی خۆراکە تەندروستەکان کە لە ماڵەوە دروستدەکرێن بەهۆی سەرقاڵیی مرۆڤەکانەوە لە ژیانی ئەمڕۆدا.

- خواردنەوە کحولییەکان

ئەمە سوپرایز نییە کە ئەم جۆرە خواردنەوەیە زیان بە مێشك دەگەیەنێت، ئەمەش بۆ ماوەیەکی بەردەوام لە خواردنەوەی زیان بە مێشك دەگەیەنێت، کەسانی بەکارهێنەر لە زۆربەی حاڵەتەکاندا تووشی کەمیی ڤیتامین B1 دەبنەوە.

- ماسی دەوڵەمەند بە جیوە

ماسی بە گشتی خۆراکێکی تەندروستە، چەوریی زیانبەخشی کەمە، دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا ٣، ڤیتامین B12, زینک ، ئاسن و مەگنیسیۆم. بەڵام هەندێک جۆری ماسی بڕێكی زۆر لە ماددەی جیوەیان تێدایە، کە ماددەیەکی قورسی ژەهراوییە، لە لەشی گیانلەبەراندا دەمێنێتەوە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.

ڕاوچییەکان ئەو ماسیانەیان لا گرنگە کە بۆ ماوەیەکی زۆر ژیاون و بڕێکی زۆر لەم ماددەیەیان تێدایە، ئەمەش چونکە تا زیاتر بژین ماسی بچووکتر دەخۆن، کە ڕێژەیەکی کەمی جیوەیان تێدایە، لەوانە، تــونا، سوۆردفش، قرش، ماسی سەسەختی پرتەقاڵی، ماکەرێلی پاشا، تایەڵ فش.

- شیرینییە دروستکراوەکان

ئەو ئامادەکراوانەن کە شەکریان تێدا بەکارنایەت، بۆ نمونە شەکری ڕێژیمی و شیرینی، ئەمانە ٢٠٠ جار لە شەکر زیانبەخشترن، لەکاتێکدا کارگەکانی ئەم دروستکراوانە سوێند دەخۆن کە سەلامەتە، بەڵام چەندین توێژینەوە پەیوەندیی کێشەکانی هەرس و ئەم شیرینیانەیان سەلماندووە.

کاریگەریی زیانبەخشیان لە توانای بیرەوەری و کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکاندا هەیە. لە توێژینەوەیەکدا تەنها بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ لە بەکارهێنانیان، کۆمەڵێک کەس گۆڕانکاریی لە مەزاج و ئاڵۆزی و هەستی بێتاقەتبوون و خەمۆکییان تیادا دەرکەوت.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif