كاوان شێخ حمەسعید
-
لەکاتێکدا ستەموو نادادیوو بژێووی خەڵک لەبەردەم مەترسیوو هەڕەشەی هەڵچونێکی پێشبینینەکراودایە ،دەسەڵاتوو حوکمداریوو شۆڕشگێرەکان لەلێواری هەڵوەرینوو لەبەینچوندان، حیزبوو کایەکانی چەواشەو فریودان لەخانەی بێڕێزیوو قیزەونیدان، هەڵچنینی هیوا لەسەر بژاردە سەقەتوو نەخوازراوەکان نابنە بنەمای فریاد ڕەس ،بێژەرە بێکاروو بێکردەوەکان ،ئەمڕۆ ناکرێنە ئامانج هیوایان لەسەر هەڵناچنرێت، بۆیە دۆخەکە پێویستی بە کایەی نوێ سیستەمی نوێ سەرۆکایەتی نوێ ڕێکخستنی نوێ ، گروپوو دەستەوو کۆمەڵەی تۆکمەوو پێکەوەیی نوێی دەوێت،
ئیتر بەسە بێهەڵوێستی چاوەڕوانی خۆگیل کردنوو دورگرتن ،باهەموو پێکەوە هەروەک چۆن لەنەهامەتیوو ئازارەکاندا هاوبەشین ،لەزەوتکردنی ئازادیوو ، دزینی خاکوو بژێویدا
پێکەوەین ، دەبا لە ڕەدکردنەوەو بەگژاچوونی ئەم بێدادیوو ستەمەی کوردانی ستەمکاری بێوەفا و بێهەڵوێست یەکڕیزوو یەک هەڵوێستوو برابین ، دەستکەوتی حیزبی دەستکەوتی کەسی بنەماڵەیی گوروپوو دەستەگەری ئاینیوو مەزهەبیوو تەنانەت نەتەوەیش وەلا نیین پەنجەکان یەکتر نەشکێنن تەنها زامنی سەرکەوتن پێکەوەییە و هیچیتر
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق