عبدلستار مجید: پەرلەمان ناتوانێ بەرانبەر پێشێلکارییەکان بێتە دەنگ

ليست هناك تعليقات

لەم ڕۆژانەدا ناڕەزایەتی خەڵک و کاسبکاران و هەروەها مووچەخورانی هەرێمی کوردستان بە دۆخی ئابووری و دابین بوونی مووچه و سەختی گوزەرانی ژیان زیاتر بووەتەوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە دەستێنێت.

هەندێ جاریش توند و تیژی بەدواوە دەبێت , بۆ وێنە چەند ڕۆژ لەمەوپێش خۆپیشاندانی زاخۆ گرژی تێکەوت و ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران بریندار بوون. 

حەوتەی ڕابردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی عێراق لە سەر پێدانی مانگانە 320 میلیار دینار ڕێککەوتن بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران کە لە بەغداوە بێت و هەندێ کەس پێیان وایە ئەمە دەتوانێ دەسپێکی هەموار کردنی ڕێگای جارەسەریی کێسەکانی هەرێمی کوردستان بێت.

بۆ باس لە سەر کاریگەریی ئەم ڕێککەوتنە سەرەتاییەی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها ڕۆڵی پەرلەمانی کوردستان لەم دۆخەدا هەواڵنێری مێهر لە گەڵ دوکتۆر عەبدولستار مەجید سەرۆکی فڕاکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان قسەی کردووە.

دەقی قسەکانی دوکتۆر عەبدولستار لە خوارەوە وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە.

چۆناوچۆنە هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆپیشاندانی بەغدا دەیوەت دەوڵەتی بەغدا نابێت سەرکوتی خۆپیشاندەران بکات و یٔێستا یٔەم کارەی خۆیان چۆنە؟

ـ دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان پێکهاتەی دوو گروپی حزبییە کە هەریەکەیان بە زەبری چەک و پارە ناوچەیەکی کۆنترۆڵ کردووە، بەرژەوەندییەکانی چی بخوازێت یٔاوا مامەڵە دەکات بەبێ گوێدانە یاسا و مافی مرۆڤ .
بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان یٔەوەی بۆ بەغدا داوایدەکەن، لە هەرێم و لەگەڵ خەڵک و هێزە سیاسییەکانی ڕێک پێچەوانەکەی دەکەن ! 
لەبەغدا داوای تەوافوق دەکەن، لێرە تاکڕەون، لە بەغدا داوای مافی خەڵک دەکەن خۆیان لێرە کەرامەت و مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن .
بە کورتی دەسەڵاتی سیاسیی لێرە بەشێوەیەکی جیاواز و پێچەوانە مامەڵە دەکات هەم لەگەڵ خەڵکی خۆی هەم لەگەڵ بەغدا .

ئایا پەرلەمان لە سەر مافی خۆپیشاندەران و ناڕازیان دێتە دەنگ ؟ یان کاردانەوەیەکی تایبەتی دەبێت؟

ـ نەخێر نایەتە دەنگ، چونکە پەرلەمانێکی لاواز و دەستەمۆیە و سەرۆکایەتیەکی لاوازی هەیە کە هەژموونی حزب بەسەریدا زاڵە و پەرلەمانی یٔێستا هیچ پەیوەندییەکی بە ماف و یٔازادی و کێشە و خەم و داواکانی خەڵکەوە نیە،بەڵام لە ھەموو فڕاکسیۆنەکان پەرلەمانتاری خاوەن ھەڵوێستی مەردانە ھەیە و پشگیری داواکانی خەڵکە و دژی ستەم و چەوسانەوەیە لە کاتێکدا حزبەی بەشدارە لە حکومەت،یٔەوانە جێگەی ڕێز و تەقدیر کردنن.

بە ڕای ئێوە ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە مووچە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵک بە تایبەت فەرمانبەران و مووچەخواران دەوەستێنێت؟ واتا دەبێتە هۆی ڕزگار بوونی حکوومەت لەو گوشارەی ئێستالە سەریەتی؟

ـ پێموانیە، چونکە ناشەفافی و گەندەڵیی هەموو جەستەی یٔەم حکومەت و حوکمڕانییەی داڕزاندووە .
بەغدا پارە بنێرێت یان نا یٔەمانە ناتوانن موچە و گوزەرانی خەڵک دابین بکەن چونکە لە یٔەساسدا یٔەو پارەیە ناگاتە دەستێکی ئەمین.

بە ڕای ئێوە ڕێککەوتنی یەکجاری نێوان دەوڵەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان نزیک بووەتەوە؟ بە لە بەرچاو گرتنی یٔەو داخوازییەی لە یٔەمریکا کراوە لە کازمی سەبارەت بە ڕێککەوتنی لە گەڵ هەرێمی کوردستان ؟ 

ـ هیچ ڕێککەوتنێک سەرکەوتوو نابێ ئەگەر پابەندکردنی هەردوولای تێدا نەبێ، گرفتی گەورە لەبەردەم ڕێککەوتنی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ناوەند ئەو گرێبەستە نەوتیە پەنجا ساڵییەیە کە حکومەتی هەرێم لەگەڵ تورکیا کردوویەتی و هەرئەوەش کۆسپی بەردەم ڕێکنەکەوتن بووە لە ساڵانی ڕابردوودا ،لە ھەمان کاتدا نەبوونی شەفافیەت لە داھات و خۆدزینەوە لە ھەندێ پابەندی لە لایە ھەرێمەوە ئەمەو وێڕای ئەوەی کە حکومەتی ناوەندیش بەفری بێ پەڵە نیە بەڵام ئێمە گیرۆدەی ئەم حوکمڕانی و حوکمڕانە خراپەین بەقەناعەتی من سەردانی بەڕێز کازمی بۆ ئەمریکا و پێشوازیکردنی لەلایەن سەرۆک و بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە ئاماژەی ڕوونن بەوەی کە ئەمریکا پشتیوانی کازمی و حکومەتەکەی دەکات و ئەگەر ئەمریکاش بە جدی بێتە سەر خەت، پێموانیە نە هەولێر نە بەغدا توانای خۆدزینەوەیان هەبێ لە ڕێککەوتن.

چاوپێكەوتنی
ئاژانسی هەواڵی مێهر, بەشی نێودەوڵەتی- حەلیمە مەلایی:

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif