دەزگای لووتکە: لە مانگێکدا پێنج هەزار پەنابەر گەیشتوونەتە بەریتانیان و فەرەنسا

ليست هناك تعليقات


سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، لە مانگێکدا زیاتر لە پێنج هەزار پەنابەر لە رێگەی ئاوەوە گەیشتوونەتە سنوورەکانی بەریتانیان و فەرەنسا کە کوردیشیان لەنێودایە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە تۆری میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو پەنابەرانە بە چووپ و بەلەمی بچووکەوە پەڕیونەتەوە سنووری بەریتانیا و فەرەنسا. بەدواداچوون بۆ وردەکاری و زانیارییەکان لەو بارەوە دەکەین، بەڵام بەهۆی لێکەوتەکانی کۆرۆناوە دەستگەیشتن بە وردەکاری و زانیارییەکان هەندێک کاتی پێویستە".

بە گوتەی سەرۆکی دەزگای لووتکە، هەر لە ماوەی رابردوودا لە سنووری ئاویی تورکیا بۆ یۆنان ژمارەیەک پەنابەر دوای گرتنیان لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە رەوانەی سنووری ئاویی تورکیا کراون و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە گیراون کە کوردیشیان تێدایە.

سەرۆکی دەزگای لووتکە باسیشی لەوە کرد، "هەریەکە لە فەرەنسا و بەریتانیا پرۆژەیەکیان هەیە تاوەکو تەواوی رێگەکانی کۆچ بەرەو وڵاتەکانیان بنەبەست بکەن، بەڵام بە ئاسانی بۆیان ناچێتە سەر. چونکە مەودای رێگەی قاچاخ سنوورێکی فراوانە و کۆنترۆڵکردنیشی سەختە".

پرسی پەنابەران لەنێوان وەزارەتی ناوخۆ و دادگای باڵای کۆچبەرانی بەرتیانیا رای جیاوازی دروستکردووە. وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لەگەڵ ئەوەیە پەنابەران بۆ هەمان ئەو شوێنە یان وڵاتە بنێردرێنەوە کە لێیەوە روویان لە بەریتانیا کردووە. لەبەرامبەردا دادگای باڵای کۆچبەران لە دژی ناردنەوەیە.


ئاری جلال
سەرۆكی دەزگای لوتكە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif