مرۆڤ پێویستی بە ڕوبەری چەنێک زەوی هەیە ؟

ليست هناك تعليقات

هێمن عبدلقادر
-
(لیوتۆڵستۆی) لە یەکێک لە چیرۆکە سەرنج ڕاکێشەکانیدا بە ناونیشانی (مرۆڤ پێویستی بە ڕوبەری چەنێک زەوی هەیە ؟) باسی جوتیارێکی بە تەماع دەکات کە هەمیشە ناڕازی بووە بەوەی کە هەیبووە ،

ڕۆژێکیان خەڵکی ناوچەکە پێشنیارێکیان خستە بەردەمی ئەم جوتیارە لە بەرامبەر (١٠٠٠ ڕۆبڵ) چەندێک زەوی دەوێت دەتوانێت بیکات بە هی خۆی ، خاڵێکیان دیاری کرد بۆ دەست پێک و سوڕانەوە بە دەوری ئەو زەویانەدا کە دەبووە موڵکی جوتیار، تەنها مەرجیشیان ئەوە بوو پێش ئەوەی خۆر ئاوا بێت بگەڕێتەوە هەمان خاڵ. 

کابرای جوتیار لە بەیانی ڕۆژی دواتر بە خێرایەکی زۆر دەستی کرد بە ڕاکردن ، لە نیوەڕۆدا ماندوو بوو بەڵام تەماع و چاوچنۆکی نەیانهێشت بگەڕێتەوە بەڵکو بە ئومێدی دەستکەوتی زۆر تر ، دەستی بە ڕۆشتن کرد ، هەتا کاتێک خۆر وردە وردە نزمتر دەبووە کاتێک زانی ئەگەر نەگەڕێتەوە هەمان خاڵ هەموو ئەوەی بڕیویەتی لە دەستی دەچێت ، کە ئاوڕیشی دایەوە ڕێگایەکی زۆری بڕیبوو ، ئەستەم بوو لە کاتی خۆیدا بگاتەوە جێ ، بۆیە بە خێرایی زۆر دەستی کردەوە بە ڕاکردن ، کاتێک پێش ئەوەی بگاتەوە خاڵی سەرەتا گیانی دەرچوو و مرد 

خەڵکەکەش گۆڕێکیان بۆ هەڵکەند (درێژیەکەی لە دوو مەتر کەمتر و پانیەکەی لە مەترێک کەمتر)

دواتر ، چیرۆکەکە ناونرا (مرۆڤ پێویستی بە ڕوبەری چەندێک زەوی هەیە ؟) وا ئەو هەموو ڕاکردن و ماندوبونە قبوڵ دەکات ؟  

نوقتە سەری دێر
-
* تۆڵستۆی لێرەدا ستایشی (غەمگینی) و (مردن) و (تەمبەڵی) و (دانیشتن) و (ڕازی بوون) ناکات ، دژی ئەوەش نیە کە مرۆڤ شاد و ژیان دۆست و بزۆک و بە دەستهێن بێت ، بەڵام بیرمان دەهێنێتەوە ئەو هەموو خۆ ماندوو کردن و ڕاکە ڕاک و نیگەرانیە بۆ چی ؟ 

* مرۆڤ پێویستی بە ڕوبەرێکی کەم لەو شتانە هەیە کە لە چوار دەوەرین و نایانبینێت بۆ ئەوەی بەختەوەر بێت

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif