جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا پەیوەندیکردنی رۆناڵد کۆیمانی وەکی راهێنەری نوێی بارسێلۆنا راگەیاند.
لە میانی ئەفپەیڤینێکیدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی یانەی بارسێلۆنا، بارتۆمیۆ رایگەیاند: "بەڵی کۆیمان دەبێتە راهێنەری نوێی بارسێلۆنا، ئەوەی گرنگە ئاشنایەتییەکی باش لەنێوان کۆیمان و یاریزانەکان و یانەکەمان هەیە، هەوڵ دەدەین ئەمجارە پڕۆژەیەکی نوێ و جیاوازمان هەبێ بۆ نوێکردنەوەی بارسێلۆنا".
هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا بارتۆمیۆ گوتی: "ئەگەر هیچ گرفت و هەڵەیەک روونەدات، کۆیمان دەبێتە راهێنەری بارسێلۆنا، بۆیە گرەو لەسەر ئەو راهێنەرە دەکەین، چونکە هەردوولامان یەکدی باش دەناسین، ئەو دەزانێت، ئێمە چ شێوازێکی تەکیکی جێبەجێ دەکەین".
دەربارەی داهاتووی مێسی سەرۆکی یانەکە رایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە مێسی لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە، کۆیمانیش مانەوەی مێسی دەوێت، چونکە بۆ پڕۆژە نوێیەکە پشت بە لیۆ دەبەستێت".
سەبارەت بە چارەنووسی یاریزانانی نێو یانەکە پارتۆمیۆ نەیشاردەوە: "هەوڵدەدەین دەستبەرداری ژمارەیەک یاریزانی بە تەمەن ببین، هەڵبەت بە سوپاس و پێزانینێکی زۆرەوە".
بارتۆمیۆ ئاشکرایکرد: "دوای هەڵبژاردنەکان ئێمە لە بەرپرسیارێتی ئیداری و کارگێڕی نامێنین و ئەرکەکە بۆ کاندیدە براوەکان بەجێدەهێڵین".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق