گەرمیی بەغدا جیهان دەترسێنێت

ليست هناك تعليقات

رۆژنامەی واشنتن پۆست لە راپۆرتێکی نووسیویەتی، بەغدا گەرم نییە، بەڵکو سزادەرانە گەرمە و تۆمارێکی نوێی گەرمایە لە جیهان چونکە کە دەچیتە دەرەوە وەکو ئەوە وایە لەناو فڕندا بیت.

28ـی مانگی رابردوو، پلەی گەرما لە بەغدا گەیشتە نزیکەی 52 پلەی سیلیزی، لە پێنج ساڵی رابردوو وێنەی نەبووە. ئەوەی زیاتر بووەتە هۆی سەرسوڕمان، گەرماکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوامە.

جۆس لێلیڤێلاد، پسپۆڕی پلەی گەرما لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، هەموو ساڵێک پلەی گەرمی زیاتر دەبێت، کاتێک پلەی گەرما گەیشتە سەروو 50 پلەی سیلیزی، ئەوا هەڕەشە بۆ تەندروستی مرۆڤ دروست دەبێت.

ئەو پسپۆڕە دەڵێت، ئەگەر هیچ شتێک لەبارەی گەرمبوونی زەوی نەکرێت، لە داهاتوو، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا و هیندستان هاوشێوەی بەغدا دەبنە جێی مەترسی.

روونیشیدەکاتەوە، رەنگە هەندێک وڵات لە جیهان بتوانن بەسەر ئەم کێشەیەدا سەربکەون، بەڵام عێراق خۆی گیرۆدەی کێشەی ئابووری و سیاسییە، قەیرانێکی لەوجۆرە، کارەسات دروست دەکات.

لە باشووری عێراق، بەرزی پلەی گەرمی و کەمی باران، کێشەی کەم ئاویی دروست کردووە و هەزاران خەڵک ماڵەکانیان جێهێشتووە.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما قەیرانێکی دیکە رووبەڕووی عێراق دەکاتەوە و ئەگەر ئامادەکاریی نەکرێت، رەنگە زیانی زۆری هەبێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif