بۆچی تەمەنیان درێژە ؟

ليست هناك تعليقات



جیناتی مرۆڤ رۆڵێکی گرنگی لە دیاریکردنی تەمەنی مرۆڤ هەیە، بەڵام لەو گرنگتر هەندێک نهێنییە کە تەنها لای ئیتاڵییەکانە.

ئامبیەنتێ و ئالیمێتاسیۆن = ژینگە و رێجیم

کۆمەڵێک خەڵکی بە تەمەن لە یەکێک لە گوندێکی ساردینیای ئیتاڵیا دانیشتوون و پەیامنێری کەناڵی بی بی سی دەچێت بۆ لایان، ئەوان دەڵێن، ئێمە ژیانێکی تەندروست دەژین. ئەگەر نیوەڕوان زۆر برسیمان ببێت، کەمێک پەنیر دەخۆین، ئەگەر پەنیریش نەبوو، هەنجیر یان کشمیش دەخۆین. بەمجۆرە تا ئێوارە نان ناخۆین، ئەمەش جیا لەوەی رۆژانە ئێمە کارێکی زۆری جووتیاری دەکەین.

زانایان ئەمەیان ناوناوە 'رێگریکردن لە کالۆری' بە واتای ئەوەی کەمتر خواردنی کالۆری بەرێژەی 10٪ بۆ 15٪ بە بەروارد لەگەڵ کەسێکی ئاسایی. ئەمەش لە رێگای کەمکردنەوەی دروستبوونی ئەو ژەهرانەیە کە سووت و سازکردنی خۆراک دروستی دەکات، هەروەها پشوو بە لەش دەدات.

شیری بزن

یەکێک لە خواردنەوەکانی ئەمجۆرە خەڵکە، شیری بزنە، ئەویش بە رێژەیەکی کەم.

ساندرا ئێریگۆ، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت، شیری بزن دەوڵەمەندە بە کانزاکان بە تایبەت زینک و سێلێنیۆم کە هاوکاری بەهێزبوونی بەرگری لەش دەکەن. هەروەها خەڵکی ئەو گوندانە گرنگی بە پەنیر و هەنگوینیش دەدەن.

کەناڵی بی بی سی، دەچێتە ماڵێک دوو خووشکی تێدا دەژی کە تەمەنیان 100 ساڵ و 92 ساڵە، هەردووکیان تا ئەو تەمەنە خەریکی ئیش و کاری رۆژانەی خۆیانن. رۆژانە خواردن دروست دەکەن و دەیفرۆشن. کاتێک لەو خاتوونەی تەمەنی 100 ساڵە دەپرسێت، تەمەنت چەندە، لە وەڵامدا دەڵێت: "تەنها 100 ساڵم".





دەروونی تەندروست

لەبارەی درێژی تەمەنی ئەو خەڵکانە، رافائیل سێستو، پزیشکی خێزانیی دەڵێت، لایەنێکی دیکەی زۆر گرنگ هەیە ئەمان گرنگی پێدەدەن ئەویش ژیانی کۆمەڵایەتییە.

دەشڵێت، ژیانی بە کۆمەڵ زۆر تەندروستە، ئەو کەسانەی بە تەنها دەژین، تەندروستیان لە ژێر مەترسی گەورەدایە، بەجۆرێک هەستکردن بە تەنهایی و ژیان بە تەنهایی، زیانی هاوشێوەی کێشانی 15 جگەرەیە لە رۆژێکدا چونکە فشاری دەروونی زۆر دروست دەکات.

هەروەها جووتیارێکی ئیتاڵی دەڵێت، ئێمە ئازادین، ئێمە چیاکانمان هەیە. مەبەست لە قسەی ئەم جووتیارە ئەوەیە، ئەوان ژیانێکی ساددەی خۆیان هەیە گوێ بە ململانێی تووندی خەڵکی ئەم سەردەمە لەسەر پارە و دەسەڵات نادەن. دژایەتیی یەکتر ناکەن و لە کاتە سەختەکانی بە دەم خەم و هاواری یەکترەوەن؛ ئەمەش وایکردووە هەمیشە هەست بە ئاسوودەیی و بڕوا بەخۆبوون بکەن.







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif