ئەم سەرۆكە نوێیە، ئەكتەرە و فڕۆكەوان

ليست هناك تعليقات


یانەی رۆمای ئیتالی خاوەنداریەتی خۆی لە جەیمس بالۆتای بێزنسمانی ئەمریکییەوە گواستەوە دەست بێزنسمانێکی دیکەی ئەمریکی، دان فریدکین، کە سینەماکارە و یەکێکە لە ملیاردێرەکانی ئەمریکا.

گۆڤاری فاینانشیال تایمزی تایبەت بە بواری ئابووری، نرخی کڕینی یانەی رۆما لە لایەن دان فریدکینەوە بە 750 ملیۆن دۆلار دەخەملێنێت، بەو پێیەی قەرزەکانی سەر یانەکەش دەداتەوە.

ساڵی 2010 جەیمس بالۆتا و 3 هاوبەشی دیکە خاوەنداریەتی یانەی رۆمایان کڕی، بەڵام دوای ساڵێک باڵۆتا پشکەکانی ئەوانیشی کڕییەوە و یانەکە بە تەواوی بووە موڵکی خۆی، کە سەرمایەکەی زیاتر لە ملیاری دۆلارە و تەمەنی 61 ساڵە، لە بواری راگەیاندن، خانووبەرە و بیناکاری کاردەکات.

دان فریدکین کێیە؟

دان فریدکینی ملیاردێرێکی ئەمریکی فرەپیشە و فرەبەهرەیە، ئەو کوڕی تۆماسی بزنسمانی بەناوبانگی ئەمریکییە، کە لە ساڵی 1969 ئیمپراتۆریەتی خۆی دامەزراند.

تۆماس وەک باوکی خۆی بووە فڕۆکەوان، هەروەها وەک دۆبلێری فیلمەکانیش کاری دەکرد، دواتر کۆمپانیای فڕۆکەوانی پاسفیک سویس وێستی دامەزراند و ئێستاش حەزی لێیە سەرۆکایەتی یانەیەکی ناسراوی ئەوروپا بکات و لە بواری تۆپی پێدا وەبەرهێنان بکات، کە پێدەچێت هاندەر و هەوادارانی ئەو یانەیە گەشبین بن و چاوەڕێی دان بن بۆ ئەوەی پارەی زیاتر لە یانەکەی خەرج بکات و بە ئەنجامدانی چەند گرێبەستێکی گرانبەها پێکهاتەی یانەکە بەهێزتر بکات.

خوێندنی دان



دان لە ساڵی 1965 لەدایکبووە، دوای 4 ساڵ هاتنە دونیای، باوکی کۆمپانیای GTSـی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی دامەزراند، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری ئۆتۆمبێل لە ئەمریاکادا، گۆڤاری فۆربس لە ساڵی 2018دا سەرمایەی ئەو کۆمپانیایەی بە 9.2 مليار دۆلار خەمڵاند.

دان خوێندنی خۆی لە بواری هونەر و زانستدا، لە زانکۆی جۆرج تاون تەواوکردووە. بڕوانامەی ماستەریشی لە کارگێڕی کاردا هەیە، کە لە زانکۆی رایس بەدەستیهێناوە.
دان پۆستی سەرۆکی جێبەجێکار لە کۆمپانیای باوکی بەڕێوەدەبات، کە لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە.

سینەماکارێکی نوێ لە سێریا ئەی

دان فریدکین تەنیا لە بواری ئۆتۆمبێلدا کار ناکات، بەڵکو لە بوارەکانی خانووبەرە و هەوارگە گەشتیارییەکانیشدا وەبەرهێنان دەکات، هەروەها بەهۆی ئەو خۆشەویستییەی خۆی و خانەوادەکەی بۆ سینەما هەیانە، دان کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی کاری سینەمایی دامەزراندووە، کە لە ساڵ 2017دا فیلمی "هەموو پارەی جیهان"ـی بەرهەمهێنا و لە هەمان ساڵدا فیلمی چوارگۆشەی بەرهەمهێنا، کە 7 جار خەڵاتی چڵەخورمای فێستیڤالی کانی بەدەستهێناوە.

خۆشەویتی دان بۆ سینەما ئەو سنوورەشی تێپەڕاند و لە ساڵی 2019 وەک دەرهێنەر یەکەم فیلمی سینەمایی بەرهەمهێنا، کە بەناونیشانی Harp bird بوو، فیلمەکەش سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێنا و پارەیەکی زۆری وەک قازانج کۆکردەوە.

بەپێی گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی، لە ساڵی 2019 سەرمایەکەی دان زیاتر لە 4 ملیار یۆرۆ بووە و پلەی 187ـی لە ریزبەندیی دەوڵەمەندترینەکانی جیهانی گرتووە، کە بێگومان ئێستا سەرمایەکەی زیاتریش بووە.

سینەماکارانی سێریا ئەی زیاد دەبن

بە وەرگرتنی خاوەنداریەتی یانەی رۆما لە لایەن دانەوە، ژمارەی ئەو سینەماکارانەی خاوەنی یانەکانی خولی ئیتالیان زیاد دەبێت، کە ماسیمۆ فێرێرۆی سەرۆکی یانەی سامپادۆریا و ئۆرێلیۆ دێ لۆرێنتیسی سەرۆکی یانەی ناپۆلیش سینەماکارن و هەردووکیان کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فیلمی سینەماییانەیە.

دان و هاوژینەکەی لەگەڵ 4 منداڵەکانیان لە خانوویەکی گەورەدا دەژین، کە نرخی 18 ملیۆن دۆلارە.

ملیاردێرە ئەمریکییە تەمەن 55 ساڵانەکە، زۆر حەزی لە فڕۆکەوانییە، 

دان فریدکین دابەشکەری سەرەکی ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتای ژاپۆنییە لە ئەمریکا، کە رێژەی فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ئەمریکا گەیاندوویەتە 13٪.

کڕینی یانەی رۆما لە لایەن دانەوە یەکەم پەیوەندی ئەو نییە لەگەڵ تۆپی پێ، چونکە کۆمپانیاکەی سپۆنسەری یانەی دالاسە، کە لە خولی تۆپی پێی پلە یەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا یاری دەکات، تەنانەت لە ساڵی 2013 دان توانی ناوی یاریگەی یانەکەی لە پێتزا هیتەوە بگۆڕێت بۆ تۆیۆتا.

زێدەباری هەموو ئەو کار و پیشانە، دان فریدکین سەرپەرشتی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی کلتووری هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا دەکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif