به‌هۆی تووشبوونی به‌ كۆرۆنا هاوسه‌ره‌كه‌ی داوای جیابوونه‌وه‌ی تۆماركرد

ليست هناك تعليقات

له‌ حاڵه‌تێكی نامۆدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیاوێكی عێراقی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌، هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ دادگا داوای جیابوونه‌وه‌ی تۆماركردووه‌.

میدیا عێراقییه‌كان له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری گواستییانه‌وه‌، ئه‌و ئافره‌ته‌ سه‌ردانی دادگای كردووه‌ و داوای جیابوونه‌وه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه‌، كه‌ ئێستا به‌هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی "نوعمان حه‌كیم" خه‌وێندراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، هۆكاری داواكردنی ئه‌و ئافره‌ته‌ بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیاوه‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بووه‌ و راشیگه‌یاندووه‌، ئێستا دۆخی ته‌ندروستی پیاوه‌كه‌ باشه‌ و به‌ره‌و چاكبوونه‌وه‌یه‌.

له‌مباره‌شه‌وه‌ دادوه‌ر مورته‌زا غه‌ریباوی گوتی: "دادگا مافی به‌ پیاوه‌كه‌ داوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ په‌یوه‌ندیی هاوسه‌ری بهێنێت، هه‌روه‌ك مۆڵه‌تیشی به‌ هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌ داوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دادگا كۆتایی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان بهێنن".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق