جه‌نگان دژ به‌ تیرۆریزم و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ شینجیانگ

ليست هناك تعليقات

نی رووچی
-
تیرۆریزم دووژمنی هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تییه‌ و ئامانجی كرداری هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییه‌. هێزه‌ تیرۆریسته‌كان، له‌ رێگەی به‌كارهێنانی تووندوتیژی و وێرانكاری و تۆقاندن، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دروستده‌كه‌ن بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی له‌ رێگای پشتگوێخستنی مافه‌كانی مرۆڤ، و كوشتنی كه‌سه‌ بێتاوانه‌كان، و ئاسایشی گشتی ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ترس و تۆقاندن له‌ كۆمه‌ڵگە به‌رپاده‌كه‌ن. حكومه‌تی چینی به‌ توندی دژی هه‌موو جۆره‌ تیرۆریزمێك و توندڕه‌ویه‌ك ده‌وه‌ستێت، و زۆر به‌ بێبه‌زه‌ییانه‌ سزای هه‌موو جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وتێكی تیرۆری و توندڕه‌وی یاخود رێكخراو و پلانگێڕی چالاكیه‌ تیرۆرییه‌كان و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر مافی مرۆڤ ده‌دات . 

1- جه‌نگان دژ به‌ تیرۆریزم و تووندڕه‌وی له‌ شینجیانگ

شینجیانگ ده‌كه‌وێته‌ باكووری رۆژئاوای چین و كیشوه‌ری دووره‌ده‌ستی ئۆڕاسی. هه‌ر له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌، شینجیانگ ماڵێك بووه‌ بۆ چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یی جیا جیا و نیشتیمانێك بووه‌ بۆ پێكه‌وه‌ژیانی كولتوور و ئاینه‌ جیاوازه‌كان. هه‌روه‌ها كه‌ناڵێكی گرینگ بووه‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان شارستانیه‌تی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، و به‌شێكی گرینگ بووه‌ له‌ ڕێگای ئاوریشمی به‌ناوبانگ كه‌ چینی به‌ ته‌واوی جیهان ده‌به‌سته‌وه‌. له‌م پڕۆسه‌ مێژووییه‌ دوورودرێژه‌دا، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ نه‌ته‌وه‌ جیاوازانه‌ په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵاوییان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بووه‌ له‌كاتی پێكه‌وه‌ ژیان و خوێندن و كاركردن و گه‌شه‌سه‌ندن به‌یه‌كه‌وه‌. 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌م دواییه‌دا، دژ هێزه‌كان له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی چین به‌تایبه‌تی جیاخوازه‌كان و تووندڕه‌وه‌ ئایینییه‌كان و تیرۆریسته‌كان، هه‌وڵی لێكدابڕانی چین و جیابوونه‌وه‌یان داوه‌ له‌ رێگەی شێواندنی مێژوو و راستییه‌كان. نكۆڵی له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شینجیانگ به‌شێك بووه‌ له‌ چین كه‌ چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌ نه‌ته‌وه‌ی جیاواز به‌یه‌كه‌وه‌ ژیاون و چه‌ندین كو‌لتوور په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌بووه‌، و هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ چه‌ندین ئایینی جیاواز به‌یه‌كه‌وه‌ ژیاون، بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ یوگوره‌كان تاكه‌ ده‌سه‌ڵاتداری شینجیانگ بوونه‌ و داوای دژایه‌تی هه‌موو جۆره‌ كۆمه‌ڵه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كیان كردووه‌ له‌ شینجیانگ جگه‌ له‌ تورك و له‌ناوبردنی یه‌كتاپه‌رسته‌كان (ئه‌وانه‌ی جۆره‌ خودای تر ده‌په‌رستن جگه‌ له‌ یه‌زدان). هه‌روه‌ها هانده‌ری دروستكردنی سه‌رۆك رژێمی ئایینییان دا به‌ ناوی (توركستانی رۆژهه‌ڵات) و نكۆڵیكردن له‌ مێژووی چین كه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌لایه‌ن هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ نه‌ته‌وه‌‌كان بونیادنراوه‌. له‌ژێر په‌رده‌پۆشی ئایین، توندڕه‌وی ئایین زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر سه‌رۆك رژێمی ئایین و باڵابوونی ئایینی، و ڕێكاره‌كانی دژی یه‌كتا په‌رسته‌كان و جه‌نگه‌ پیرۆزه‌كان. ئه‌مه‌ هانده‌ره‌ بۆ تیرۆر و توندوتیژی و دوژمنایه‌تی نێوان كۆمه‌ڵه‌ نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان. 

ئاماره‌ ته‌واونه‌كراوه‌كان نیشانیان داوه‌ كه‌ له‌ 1990 تاوه‌كو 2016، جیاخوازه‌كان و تیرۆریسته‌كان و تووندڕه‌وه‌كان هه‌زاره‌ها هێرشی تیرۆریستییان له‌ شینجیانگ ئه‌نجامداوه‌، و سه‌ده‌ها پۆلیس و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌ كه‌سی بێتاوانیان كوشتووه‌ و زیانێكی بێ ئه‌ندازه‌یان به‌ كه‌لوپه‌لی گشتی گه‌یاندووه‌. بارودۆخه‌كه‌ سه‌خت و ئاڵۆزه‌، و هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ نه‌ته‌وه‌‌كان سوورن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان بۆ سزادانی ئه‌م تاوانه‌ توندوتیژ و تیرۆریانه‌، و پاراستنی ژیان و ماڵ و موڵكیان. پابه‌ندبوون به‌ بنه‌ماكانی جه‌نگان دژ به‌ تیرۆریزم و قه‌ده‌خه‌كردنی له‌ هه‌مان كاتدا، شینجیانگ هه‌ڵوێستی به‌هێزی دژ به‌ تاوانه‌ تیرۆری و توندوتیژه‌كان هه‌بووه‌، له‌ هه‌مان كاتدا له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا بووه‌ له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌. هه‌موو هه‌وڵێكی داوه‌ بۆ پاراستنی مافه‌ سەرەتاییەکانی هاونیشتیمانیان له‌ بەرامبەر پێشێلكردنیان له‌لایه‌ن تیرۆریزم و توندڕه‌وی. چه‌ندین رێوشوێنی تایبه‌ت گیراونه‌تەبه‌ر بۆ باشكردنی خۆشگوزه‌رانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانست و زانیاری ده‌رباره‌ی یاسا له‌ڕێگه‌ی فێركردن، و پێشكه‌شكردنی هه‌لی په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پاڵپشتیكردن له ‌ڕێگای سه‌نته‌ره‌كانی فێركاری پیشه‌یی. تاوه‌كو ئێستا و بۆ سێ ساڵی یه‌ك به‌ دوای یه‌ك، هیچ جۆره‌ رووداوێکی تیرۆری توندوتیژ له‌ شینجیانگ ئه‌نجام نه‌دراوه‌. 

هەندێك كه‌س به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی پێشداوه‌ری ئایدۆلۆژی یاخود پاڵنه‌ری شاراوه‌ی دیک، به‌ هه‌موو توانایان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی سه‌نته‌ره‌كانی فێركردنی پیشه‌یی شینجیانگ. راهێنانه‌كان ئه‌مه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ راهێنانه‌كانی شینجیانگ بۆ دووباره‌ رۆشنبیركردن و بووژانه‌وه‌ی قوربانیه‌كانی تیرۆر و توندڕه‌وی له‌ ڕێگای فێركاری پیشه‌یی رێك وه‌كو ئه‌و هه‌وڵانه‌یه‌ كه‌ وڵاتان و ناوچه‌كانی دیکە ده‌یده‌ن له‌ ڕێگای سه‌نته‌ره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندڕه‌وی سه‌نته‌ره‌كانی په‌روه‌رده‌ و فێركردن و گۆڕانكاری له‌ هەندێك وڵاتی دیکە. ئه‌مه‌ به‌ هه‌مان ئامانجی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان و پاراستنی مافه‌ سەرەتاییەکانی مرۆڤه‌ كه‌ ده‌كرێت بەشێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ئه‌و بارودۆخانه‌ له‌ناوببات كه‌ واده‌كات تیرۆریزم و توندڕه‌وی زیادبكه‌ن و بڵاوبنه‌وه‌. 

2- پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ شینجیانگ

جه‌نگانی شینجیانگ دژ به‌ تیرۆریزم هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ یاسا و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ. سه‌لامه‌تی مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی پاراستنی مافی مرۆڤه‌ و مافه‌كانی مرۆڤ گه‌ره‌نتی ناكرێت ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه‌ سه‌رنه‌كه‌وین له‌ جه‌نگان دژ به‌ تیرۆریزم. له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌ تیرۆرییه‌كان، شینجیانگ رێكاری خۆپارێزی و سزادانی توندی راگه‌یاند به‌ گونجان له‌گه‌ڵ یاسا و به‌ خۆڕاگری به‌رده‌وام بوو له‌ وه‌ستان دژ به‌ هێزه‌ تیرۆرستییه‌كان و هه‌وڵه‌كانی زۆر زیاتر كرد بۆ پاراستنی ماف و ژیان و ته‌ندروستی خه‌ڵكی. 

رووبەڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر هیچ جۆره‌ هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌ و ئایین و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت ناكاته‌ ئامانج. ئه‌مه‌ هه‌زاره‌ها ساڵه‌، شینجیانگ هه‌رێمێكی فره‌ نه‌ته‌وه‌یی بووه‌ بۆ چه‌نده‌ها ئایینی جیاواز. له‌ ئێستادا 56 كۆمه‌ڵه‌ نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له‌ شینجیانگ ده‌ژین، كه‌ ناوچه‌یه‌كی ئیداریه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیی و زۆرترین ژماره‌ی كۆمه‌ڵه‌ نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی هه‌یه‌ له‌ چین. ژماره‌ی دانیشتووانی ئیگور، قازاق، هان و خوی زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن. ئایینه‌ جیاوازه‌كانیش بریتین له‌ ئیسلام، بودیزم، تاویزم، پڕۆتێستانیزم، كاتۆلیكی، و ئه‌رسۆدۆكسی...هتد. 

24،800 شوێنی تایبه‌ت به‌ چالاكیه‌ ئایینییه‌كان هەن‌، له‌نێویاندا مزگه‌وته‌كان، كه‌نیسه‌كان، په‌رستگاكانی بوودیه‌كان و تاویه‌كان، له‌گه‌ڵ 29،300 ستافی ئایینی. له‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆریزم و نه‌هێشتنی توندڕه‌وی، ئازادی بیروباوه‌ڕی ئایینی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ شینجیانگ به‌ ته‌واوی پارێزراوه‌. ده‌ستووری چین به‌ ته‌واوی رێز له‌ ئازادی بیروباوه‌ڕی ئایینی ده‌گرێت و پارێزگاری له‌ ئازادی هاونیشتمانیان ده‌كات بۆ باوه‌ڕبوون یاخود باوه‌ڕنه‌بوون به‌ هه‌ر ئایینێك. شینجیانگ هیچ لێبووردنێك به‌رامبه‌ر ئه‌و كردارانه‌ نیشان نادات كه‌ ده‌بنه‌ هۆی دروستكردنی كێشه‌ و ناكۆكی له‌ نێوان باوه‌ڕداران و بێ باوه‌ڕه‌كان، هه‌روه‌ها نێوان باوه‌ڕداران و ئایینه‌كانی دیکە و رێباز و مه‌زهه‌بی هه‌مان ئایین. 

سه‌رۆكی چینی به‌ڕێز شی جینپینگ وتی كه‌ ژیانێكی خۆش بۆ خه‌ڵك یه‌كێكه‌ له‌ به‌نرخترین مافه‌كانی مرۆڤ‌. كاتێك بابه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌‌ سه‌ر بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ شینجیانگ، خه‌ڵكی شینجیانگ له‌ باشترین شوێندان بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن و راستیه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌بێت رێزی لێبگیرێن. هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆماری چینی میللی، داهاتی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌ شینجیانگ له‌ 792 ملیۆن یوانه‌وه‌ گه‌شه‌ی كردووه‌ بۆ 1.35 ترلیۆن یوان (نزیكه‌ی 200 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی)، كه‌ 200 جار زیاتر به‌رز بووه‌ته‌وه‌ دوای داشكاندنی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان. 

داهاتی دانیشتوانی شار و لادێ له‌ 119، 319 یوانه‌وه‌ له‌ 1978 به‌رز بووه‌وه‌ بۆ 32،764 و 11975 یوان له‌ 2018، له‌ 2013 ه‌وه‌ ڕێژه‌ی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ ساڵانه‌ بریتی بوو له‌ %12.3 و زیاتر له‌ %70ی خه‌رجی بودجه‌ی گشتی شینجیانگ بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌كارهاتووه‌. له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019، كۆی گشتی 2,923,200 كه‌س له‌ 3107 لادێ و 25 ناوچه‌ی هه‌ژار له‌ شینجیانگ له‌ هه‌ژاری رزگاركراون. رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ %19.4 له‌ 2013 دابه‌زی بۆ %1.24 له‌ 2019. تۆری گواستنه‌وه‌ی گشتگیری سه‌رده‌میانه‌ی شیانجیانگ پێكهێنراوه‌ و رێگا خێراكان هه‌موو پارێزگا و شاره‌كانی شینجیانگی به‌یه‌كگه‌یاندووه‌، و رێژه‌ی رێگاكانی گه‌یشتن به‌ لادێكان گه‌یشت به‌ %99.74 و ژماره‌ی میله‌ كاركردووه‌كانی هێڵی ئاسنین گه‌یشت به‌ 5959 كیلۆمه‌تر.

هه‌روه‌ها شینجیانگ 21 فڕۆكه‌خانه‌ی شارستانی هه‌یه‌ كه‌ كراوه‌ن بۆ خزمه‌تگوزاری ئاسمانی له‌گه‌ڵ 16 وڵات و 21 هه‌رێم و شاری نێوده‌وڵه‌تی و 81 شاری ناوخۆی وڵات. سیسته‌می پزیشكی و چاودێری ته‌ندروستی بۆ شارو لادێكان به‌ شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بونیادنراوه‌، و تێكڕای ته‌مه‌نی چاوه‌ڕوانكراو درێژكرایه‌وه‌ بۆ 72.35 ساڵ. ژماره‌ی دانیشتووانی ئیگوره‌كان له‌ شینجیانگ له‌ 5.55 ملیۆنه‌وه‌ گه‌شه‌یكرد بۆ 11.65 ملیۆن له‌م چوارده‌ ساڵه‌ی دواییدا. 

له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، چین بانگەشه‌ی زیاتر له‌ 1000 دیپلۆماتكار، به‌رپرسی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، رۆژنامه‌ڤان، و كه‌سایه‌تی ئایینی كردووه‌ بۆ سه‌ردانكردنی شینجیانگ. ئه‌وان گه‌واهییان بۆ ده‌ستكه‌وته‌ مه‌زنه‌كانی شینجیانگ داوه‌ كه‌ به‌ده‌ستیهێناوه‌. له‌ ته‌ممووزی 2019، باڵیۆزی 50 وڵات له‌ جنێڤ به‌شدارییان له‌ واژۆكردنی نامه‌یه‌ك كرد بۆ ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی تایبه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و نووسینگه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، كه‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌شه‌پێدانی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و نه‌هێشتنی توندڕه‌وی له‌ شینجیانگ به‌رزده‌نرخێنن. هه‌روه‌ها، پاڵپشتی هه‌ڵوێستی چین ده‌كه‌ن له‌ بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌ شینجیانگ، كه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ زۆر له‌ ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامییه‌كان له‌خۆده‌گرێت وه‌كو سعودیه‌، پاكستان، میسر، قه‌ته‌ر، ئیمارات. له‌ ئه‌یلوولی 2020، 46 وڵات پاڵپشتی هه‌ڵوێستی چینیان كرد له‌ بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌ شینجیانگ له‌ 44 ە‌مین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ تووندی دژی به‌ سیاسه‌تكردنی بابه‌تی تایبه‌ت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ و دووفاقی وه‌ستانه‌وه‌.

3- نا بۆ سیاسه‌ته‌كانی دووفاقی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم

له‌كه‌داركردنی ئایین له‌لایه‌ن جیاخوازان، توندڕه‌وه‌كان و تیرۆره‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كردنیان بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربڕینی بێتاوانه‌كان به‌ته‌واوی وه‌كو گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌ی وه‌ك ( داعش) ه‌ . له‌ 2014 ه‌وه‌، پێشمه‌رگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێڕاق چاوه‌نه‌ترسانه‌ دژی داعش جه‌نگاون، كه‌ سووربوون و به‌رده‌وامی به‌ جیهان نیشانده‌دات بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی توندڕه‌ووی و به‌رگریكردن له‌ ئازادی ئایینی و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ پێكه‌وه‌ ژیانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌. 

گه‌لی چین و گه‌لی كورد و گه‌لی عه‌ره‌ب و هه‌موو گه‌لێك كه‌ ئاشتیخوازه‌ درك به‌وه‌ ده‌كات ئەگه‌ر بێت و تیرۆریزم ڕوو له‌ هه‌ڵكشان بكات، ئه‌وا پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان ڕوو له‌ نه‌مان ده‌كات و ئه‌گه‌ر بێت و توندڕه‌وی ئایینی ڕوو له‌ زیادبوون بكات، ئه‌وا نه‌ك ته‌نها ده‌بێته‌ مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر ئایین، به‌ڵكو ئه‌وكات زۆر سه‌خت ده‌بێت كه‌ لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان ئایینه‌ جیاوازه‌كان به‌ده‌ستبهێنین. له‌ عێڕاق و له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ توندی ده‌جه‌نگن دژ به‌ تیرۆریزم بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و ئاسایش و سه‌قامگیری، و هه‌روه‌ها پاراستنی یه‌كسانی و گونجان و ئازادی ئایینی له‌ نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان. چین هه‌مان شتی كردووه‌ له‌ شینجیانگ. هیچ جۆره‌ دووفاقیه‌ك نییه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم.

چین و عێڕاق و هه‌رێمی كوردستانیش، ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه‌ كه‌ پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی یه‌كیان كردووه‌ له‌ بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم. تیرۆریزم و توندڕه‌وی بریتین له‌ دوژمنی هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تی، كه‌ پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌ی مێژوو و به‌دڵنیاییه‌وه‌ مێژوو ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت. ئێمه‌ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ به‌ هه‌وڵی هاوبه‌شی هه‌موو گه‌لانی جیهان، ڕێگای ڕاستی گه‌شه‌سه‌ندنی ئاشتیانه‌ زاڵده‌بێت به‌سه‌ر ڕێگای نادروستی تیرۆریزم و توندڕه‌وی. هه‌ڵوێسته‌كانی چین بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و گونجانی نێوان كۆمه‌ڵه‌ نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان ده‌توانێت به‌ڕووی تاقیكردنه‌وه‌ی مێژوو و پاڵپشتی گشتی بووه‌ستێت.

له‌ ئێستادا، ئابووری شینجیانگ له‌ گه‌شه‌سه‌ندندایه‌، كۆمه‌ڵگە گونجاو و سه‌قامگیره‌، خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك به‌رده‌وام له‌ باشبووندایه‌، كو‌لتوور ژیاوه‌ته‌وه‌ و هه‌موو ئایینه‌كان به‌ ئاشتییانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین. شینجیانگ له‌ باشترین ماوه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌ركه‌وتندایه‌ له‌ مێژوودا، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی زیاتریش به‌ده‌ستده‌هێنێت. 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق