لە پەراوێزی قسەکانی سەرۆکی ھەرێم و لۆرانس پارلی دا

ليست هناك تعليقات

فارس نەوڕۆڵی
-
فەرەنسا لە چەندین وێستگەی جیا جیا و لە قۆناغی سەختدا بە ھانای کوردەوە ھاتووە بۆ ھاوکاریکردنی، نزیکترین نموونە، ئاڵۆزییەکانی ٢٠١٧، کە ھەرێمی کوردستان بە پیلان خرابوویە دۆخی مەئزەق لە ئاستی جیھان و ناوچەکەدا، لەم کاتەدا جوڵە دیبلۆماسیەکانی سەرۆکی حکومەتی ئەوکات و سەرۆکی ھەرێمی ئێستا توانی تێگەشتنێکی نوێ لای فەرەنسا دروستبکات، کە فەرەنسا دەسپێشخەریی کرد و توانی گەمارۆی سیاسی و دبلۆماسی سەر ھەرێم بشکێنێت. ئەوەی لێرەدا مەبەستمە و قسەی لەسەر بکەم کورتەیەک لە قسەی ھەر یەکێک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و لۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەرەنسایە.
١ ـ بەڕێز سەرۆکی ھەرێم گوتی: ( فەرەنسا وەک کایەکانی دیکە دەکرێ بە ھەمان شێوە بەشداری لە پەرەپێدانی فەرھەنگی و ئەکادیمیدا بکات لە ھەرێمی کوردستان ) ئەمە کێشەیەکی قوڵی کوردە بە پلەی ئیمتیاز، بۆیە بۆتە بەشێک لە خەمی سەرۆکی ھەرێم، چونکە کورد ئەگەر لەو دوو کایەی کەلتوروو ئەکادیمیدا بەھێز بوایە بەسەر کێشەکانی دیکەدا سەردەکەوتین. بەڵام لە ڕاستیدا کورد لە فەرھەنگ و ئەکادیمیدا پەرێشانە. بۆیە سەرۆک وەک دەوڵەتمەدارێک قسەی لەسەر کایەکانی کەلتوروئەکادیمیاکرد، نەک وەک سیاسەتمەدارێک، چونکە خەمی سیاسەتمەدار و دەوڵەتمەدار دوو خەمی جیاوازن بۆیە جیاوازی لەنێوان دەوڵەتمەدار و سیاستمەداردا ھەیە. سیاسەتمەدار کار بۆ ھەڵبژاردن دەکات بۆ بردنەوەی کورسییەکی زیاتر، بەڵام دەوڵەتمەدار کار بۆ ھێزی نەتەوە و گوتاری ھاوبەش و نەوەکانی ئایندە دەکات. بۆیە لێرەدا دەمەوێ بڵێم بەڕێز سەرۆک: ئێمەی کورد لە بەردەم شەڕ و ھێرشی فەرھەنگیداین، دوژمن بە بەرنامەڕێژی کارمان لەسەر دەکات بۆ لاوازکردن یان سڕینەوە، کە ھێرشەکە بۆ سەر سێ ئاستە،
باوەڕەکانمان، بایەخەکانمان، خواست و مەیلەکانمان ،
لە ڕاستیدا هەتا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوون واقیعی حاڵی بیرکردنەوە باوەرو، بایەخەکانمان چۆن گۆڕاوە ئەوحەقیقەتەمان پێدەڵێن، بۆیە کورد چاوەڕوانی لە بەڕێزتان ھەیە، کە کارێک بۆ ئەم بابەتە بکەن بە بەرنامەیەک بۆ ڕێگرتن لەو ھێرشە فەرھەنگیە کەدژی کورد بەڕێوەدە چێت
٢ـ بەڕێز فلۆرانس پارلی لە بەشێک لە قسەکانیدا گوتی: ( ئێمە زۆر لە دۆخی ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نیگەرانین لەگەڵ سەرۆک نێچیرەوان جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە، کە لە پشتگیری خۆمان بەردەوام بەشدار دەبین دەبێ سەروەری عێراق بپارێزین لە گرژی و دەستوەردانی دەرەکی، هەروەها دەبێ دیالۆگ ھەبێ و پێموایە سەرۆک نێچیرەوان کار بۆ ئەمە دەکات ) فلۆرانس پێماندەڵێ ناوچەکە لە ئاستی ناوچەیدا بووە بە سێ جەمسەر، لە ئاستی نێودەوڵەتی و ھێزە گەورەکانیشدا دوو جەمسەر لە پشتی جەمسەرە ناوچەییەکانەوەن ئەمریکا و ڕوسیا لە پشت ئەم ھاوپەیمانانەوەن، بۆیە دەبێ کورد وریا بێت و ھەستیاری یارییەکە تێبگات. خۆی یەکلابکاتەوە خۆ ئەگەر بە ناجێگیری بمێنێتەوە بەرە و نادیار دەڕۆن. بۆیە پێویستە کورد پێداچوونەوەیەکی جدی بە پەیوەندییەکانی خۆی و نوێنەرایەتیەکانیدا بکاتەوە، کە لەگەڵ دەوڵەتە گەورەکاندا نوێنەرایەتی کورددەکەن ،لەھەمان کاتدا پەیوەندیەکانی لە ھاوکار رییەووە بگۆڕێ بۆ ھاوپەیمان و دۆستی ستراتیجی لە ناوچەکەدا، چونکە پێدەچێ دوای ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ھەندێ کێشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەرەو یەکلای بوونەوە بڕوات. ئەگەر کۆتای بەو بێمتمانەیەی ناوماڵی کورد نەھێنین و نەبینە خاوەنی گوتارێکی ھاوبەش و بوێرانە و یەکلاکەرەوە، دوور نییە لە نێو ئەو بەرداشانەدا بھاڕێین و بمانکەنە پۆڕی خوراو، لەم بارەیەوە خەڵکانێکی ئاقڵمەند ئەو چاوەڕوانیەیان لە سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکایەتی ھەرێم ھەیە بە وردی و جوڵەیەکی زیاتر، بەشدارییەکی کاراتر لەو ململانێ و گەمە سیاسیەدا بکەن بۆ ئەوەی بزانین لە کۆتای گەمەکەدا کورد شوێنێ کوێیە.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif