ئەمڕۆ ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی چاكسازی نیشتیمانیە، لە ڕۆژی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر ئەو ڕۆژەدا، بێرون عمر فتاح، سەرۆكی بزووتنەوەكە پەیامێكی بڵاوكردەوە كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی
پیرۆزبێت ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی
( بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی )
بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی ،هەنگاودەنێتە نێو ساڵێكی نوێی خەبات و تێكۆشانی جەماوەری وچاكسازیخوازانەی خۆی و لە(1-9-2020) یادی شەشەمین ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی خۆی دەكاتەوە ، لەو بۆنەیەدا پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی جەماوەری كوردستان وچاكسازیخوازان و هەڤاڵان و تێكۆشەرانی بزوتنەوەكەمان دەكەین ، هەروەها لە یادی شەشەمین ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانیدا جەخت لەسەر بەردەوامی و درێژەدان بە خەبات و تێكۆشانی جەماوەریانە و چاكسازیخوازانە دەكەینەوە بۆ خزمەتكردن بە گەل و نیشتمان ،چاكسازیی پرۆسەیەكی جیهانی و كاریگەرە بۆ گۆڕانكاری و نوێبونەوە و بنیاتنان و، هەنگاونان بۆ تێپەڕاندنی دۆخە خراپ و چەقبەستوەكان بۆ دۆخی باش وگەشەكردوو ,هیوادارین لە كوردستان هەوڵەكانی چاكسازی گشتگیرو هەمەلایەنە بن ،كە ببێتە مایەی گەشەكردن و پێشكەوتن و بوژاندنەوەی وڵات بەپێی میكانیزمێكی نیشتمانی و هەموو جوڵە و هەوڵەكان لەو بوارەدا بە ئاراستەی خزمەتكردن بە هاوڵاتیان و باشكردنی ژیان و گوزەران ودابینكردنی خزمەتگوزاری بێت بۆیان ، مایەی ئاوەدانی و بوژاندنەوەی وڵات بێت ، جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ڕادەگەیەنین و جەخت لەسەر خزمەتكردن بە گەل و نیشتمان دەكەینەوە و خەباتی ئاشتیانە و جەماوەریانە برەو پێدەدەین ، یەكڕیزی نیشتمانی ویەكهەڵوێستی بە ئەركی سەرشانی هەمولایەك دەزانین بۆیەكخستنەوەی ماڵی كوردو پاراستنی كیانی هەرێمی كوردستان و بەدەستهێنانی مافە دەستوریەكانی گەلەكەمان كە لەژێر مەترسیی وهەڕەشەدایە ..سڵاوودرود بۆڕۆحی پاكی شەهیدانی گەل ونیشتمان...
شاد و سەركەوتوو بن
بێرون عمر فتاح
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق