ترەمپ سەرکۆنەی خۆپێشاندەران و پێشبینیی بردنەوە دەکات

ليست هناك تعليقات

سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و بەربژێری پارتی کۆماری بۆ خولی داهاتوو، لەکاتی بەشداریکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی نیو هامپشێر، سەرکۆنەی ئەو کەسانەی کەرد کە خۆپێشاندان لە دژی ئیدارەکەی ئەنجامدەدەن و بە "چەتە و رێگر" ناوی بردن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رەخنەیشی لە دیموکراتەکان گرت و گوتی بڕوایان بە یاسا و رێسا نییە، بە تایبەتیش حکومەتی خۆجێی شارەکانی واشنتن دی سی و پۆرتلاند کە لەدەستی دیموکراتەکاندایە. 

65 رۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کێبڕکێی بانگەشەی هەڵبژاردن لەنێوان ترەمپ و جۆ بایدنی بەربژێری دیموکراتەکان لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دەنگدان گەرمتر دەبێت. سەرۆکی ئەمریکا بە پشتیوانەکانی راگەیاند، هەڵبژاردنەکانی 3ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دەباتەوە. 

بە گوتەی ترەمپ دیموکراتەکان ناتوانن واشنتن دی سی بەڕێوەببەن، گوتی "سەرۆک شارەوانیی واشنتن دیسی یەکێکی دیکەیە لەو دیموکراتانەی کە بڕوای بە یاسا و رێسا نییە. ئێوە دەزانن، ئێمە پارەیەکی زۆرمان واشنتن دی سی خەرجکرد بۆ ئەوەی شارەکەی پێ بەڕێوەبەن، بەڵام ئەوان ناتوانن بە باشی بەڕێوەی ببەن. سەرۆکشارەوانییەکە هیچ شتێک بەڕێوەنابات".

هەر لە کاتی بانگەشەکەیدا، ترەمپ پشتگیری بیرۆکەی بوونی ئافرەتێکی بە سەرۆکی ئەمریکا قبووڵکرد، بەڵام گوتی، نامەوێ ئەو سەرۆکە کامالا هاریس، بەربژێری ئێستای پارتی دیموکرات بۆ جێگری سەرۆکی ئەمریکا بێت.

ترەمپ جارێکی دیکە گاڵتەی بە هاریس کردەوە، چونکە تەنیا 15%ـی دەنگی دیموکراتەکانی لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی پارتی دیموکراتدا بەدەستهێنا. ترەمپ هەروەها گاڵتەی بەو خانمە سیناتۆرە کرد، چونکە لە دیسێمبەری 2019دا بەر لە دەستپێکردنی هەڵبژاردنە بەراییەکانی سەرۆکی ئەمریکا، پاشەکشەی کرد.

ئەوە یەکەمجار نییە ترەمپ هێرشدەکاتە سەر سیناتۆر کامالا هاریس، کە بووە یەکەم خانمی رەشپێست، بەربژێری پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بێت. بەربژێرکردنی کامالا بۆ جێگری بایدن، کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی دیموکراتەکانی گەرموگوڕتر کردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif