ناویان چووه‌ كتێبی گینسه‌وه‌

ليست هناك تعليقات


دوای ئه‌وه‌ی دوو هاوسه‌ری ئیكوادۆری به‌ فه‌رمی وه‌ك به‌‌ته‌مه‌نترین دوو هاوسه‌ری سه‌رزه‌مین ناسێندران، ناویان چووه‌ كتێبی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كانی جیهان. 

دوای هه‌ژماركردنی ته‌مه‌نی ئافره‌ت و پیاوه‌كه‌، كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بریتییه‌ له‌ "214" ساڵ‌، ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ توانییان ‌بچنه‌ ویكیپیدیای جیهانی، له‌كاتێكدا ته‌مه‌نی پیاوه‌كه‌ به‌ ناوی جۆلیۆ مۆرا 110 ساڵه‌ و هی ئافره‌ته‌كه‌ش به‌ ناوی والدارمینا كوینتێرۆس 104 ساڵه‌ و به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئێندیپێندتی به‌ریتانی، له‌ ساڵی 1941 هاوسه‌رگیرییان كردووه‌.

وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ بڵاویكرده‌وه‌، هاوسه‌رگیریه‌كه‌ له‌ 7ی شوباتی ساڵی 1941 له‌ یه‌كه‌م كڵێسای شاری كیتۆ ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ئیسپانییه‌كانه‌وه‌ به‌ناوی "لا ئیگلیسیا دی ئێل بیلین" درووست كرابوو.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی بوو، چونكه‌ خانه‌واده‌ی هه‌ردوولا به‌رهه‌ڵستییان ده‌كرد.

پێشتر جۆلیا و والدرامینا مامۆستا بوون و ئێستاش خانه‌نشینن و له‌ شاری كیتۆی پایته‌ختی ئیكوادۆر ده‌ژین، له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ نازناوی گینسیان به‌ده‌ستهێنا.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ سیسیلیای كچیان ئاشكرایكرد، به‌هۆی تووشبوونیان به‌ په‌تای كۆرۆنا، دایك و باوكی تووشی كێشه‌ له‌ یادگه‌یان بوونه‌، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ خێزانییه‌كان دابڕاون و تێكه‌ڵ به‌ هیچ كه‌سێك نه‌كراون.

ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ 4 منداڵ و 11 نه‌وه‌ و 21 منداڵی نه‌وه‌ و یه‌ك منداڵی منداڵی نه‌وه‌یان هه‌یه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif