ناوەڕۆكی ڕێككەوتنی هەرێم و بەغداد ئاشكراكرا

ليست هناك تعليقات


وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەپێی ئەو رێككەوتنەی ئێستا كراوە سەرجەم داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ هەرێم دەبێت و تەنیا لە 50%ی داهاتی دەروازە سنوورییەكان دەدرێتە بەغدا.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا كراوە، داهاتی نەوتی داهاتی نانەوتی و داهاتی ناوخۆ هەمووی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت و تەنیا لە 50%ی داهاتی دەروازە سنوورییەكان دەدرێتە حكومەتی عێراق.

جێگەی باسە لە ئێستادا شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدان و گفتوگۆ لەبارەی بودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراق دەكرێت و شاندەكەش لە وەزارەتەكانی پلاندانان و دارایی پێكهاتوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق