ناتەنیاهۆ: بەنهێنی پەیوەندیمان لەگەڵ زۆر وڵاتی ئیسلامی هەیە

ليست هناك تعليقات

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات زۆر وڵاتی ئیسلامی و عەرەبی، بە نھێنی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیلدا ھەیە و گفتوگۆکانیان دوور لە چاوی کامێرا و میدیاکان بەردەوامن.

ھەوڵەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەی عەرەبی بەردەوامە و ھەریەک لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ لە تەلئەڤیڤن، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ شاندێکی باڵای ئیسرائیلی بچنە ئەوزەبی.

دوێنێ بنیامین ناتەنیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەمبارەیەوە گوتی "بۆ یەکەمجار لە مێژوودا فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی کە شاندێکی باڵای ئیسرائیلی ئەمەریکی ھەڵگرتووە، لە تەلئەڤیڤەوە دەگاتە ئەبوزەبیی پایتەختی میرنشینی ئیماراتی یەکگرتوو. دوێنێش ئیمارات بەفەرمی بایکۆتی لەسەر دەوڵەتی ئیسرائیل ھەڵوەشاندەوە. لە داھاتوویەکی نزیکدا دەبینین ئەم رێککەوتنە چ پێشکەوتنێک دێنێتە ئاراوە. زۆر گفتوگۆی دیکەی نھێنیمان لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و موسڵمان هەیە، کە بە راستی دەیانەوێت دان بە ئیسرائیل و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیلدا بنێن".

جێر کۆشنەر، راوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا و بەرپرسی مەلەفی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ئیدارەی ترەمپیش باسی لەوە کرد؛ ئامادەکاری تەواو کراوە، لە رۆژانی داھاتوودا چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەنەوە.

جێرد کۆشنەر، راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا هەروەها جەختی کردەوە لەوەی "لە کۆتاییدا لە 13ـی ئاب نەک لە کۆتاییدا بەڵکو دەتوانین بڵێین دوایین وڵات، چونکە ھێشتا زۆر وڵاتی دیکەی عەرەبی و ئیسلامی ھەن کە دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە".

باسی لە رێککەوتنەکەی 13ـی ئەم مانگەی سەرۆک ترەمپ و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ناتەنیاھۆ و جێنشینی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتووش کرد و بە مێژوویی وەسفی کرد، گوتیشی ئەمە "دەرفەتی زۆر بێوێنە لەڕووی ئابووری و ئاسایشەوە لە نێوان دوو وڵاتی بەھێزی ناوچەکە دەڕەخسێنێت، پێیانوابوو ئەم کارە ئەستەمە، بەڵام ئێستا ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ھاتنی وڵاتانی دیکەش بۆ ناو ئەم رێککەوتنە".

سێ ساڵ و نیو لەمەوبەر، بێئوومێدییەک هەبوو لە چارەسەرکردنی کێشەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئەم رێککەوتنەی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و ئامادەیی وڵاتانی دیکەی موسڵمان و عەرەبی بۆ چوونە ناو رێکەوتنەکە، ئەو بۆچوونانەی ئاوەژوو کردوونەتەوە و دەرفەتێکی باش رەخساوە بۆ چارەسەری کێشەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا داوا دەکەن وڵاتان ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif